KDC

سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا خەڵاتی لێهاتووی بە کوردێک دەبەخشێت

سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا، ملوانکەی خاچەخەڵاتی لێهاتوویی وڵاتەکەی لە زانکۆیەکی ئەڵمانیا بە مەراسیمێکی تایبەت دەبەخشێتە دکتۆرێکی کوردی دانیشتووی وڵاتەکەی، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیش داواکارییەک ئاڕاستەی کوردانی ئەڵمانیا دەکات.

سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا، ملوانکەی خاچەخەڵاتی لێهاتوویی لەڕێی خاتوو ئولریکەگۆتەی ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەو وڵاتە ، لە زانکۆی ئازادی ئەڵمانیا، دەبەخشێتە دکتۆر فەریاد فازیل عومەر، کە بڕیارە کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆی رێککەوتی 21ی12ی2022 مەراسیمەکە بەڕێوەبچێت.

دکتۆر عومەر خەڵکی شاری سلێمانی لە باشووری کوردستانە و مامۆستای زانکۆی بەرلینی ئەڵمانیایە، هۆکاری بەخشینی خەڵاتەکەش ، بۆ بابەتی زانستی و پەروەردەیی دەگەڕێتەوە، کە ناوبراو تێیدا کارامە و جێ دەستی دیاری لەو وڵاتە هەبووە.

جێی باسە، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین داوا لە کوردانی تاراوگە بە گشتی و، ئەڵمانیا بە تایبەت دەکات، کە لە رێککەوتی دیاریکراوی لە مەراسیمی بەخشینی خەڵاتەکە بە دکتۆر عومەر ئامادەبن، تا هەموومان پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی دکتۆر عومەر بکەین، کە وەک کوردێک دەبێتە خاوەن خەڵاتێکی وەها

کورتەیەک لە ژیاننامەی دکتۆر فەریاد:

دکتۆر فەریاد فازیل کوڕی عومەر ئاغای فەتاح ئاغایە

لە رێککەوتی 11ی9ی1950 لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی لەدایکبووە

کەسایەتییەکی نیشتیمانپەڕوەر و رۆڵی لە نووسیندا هەبووە ، لە بواری ئەدەبیدا شرۆڤەکارێکی بە توانایە ، خاوەن چەندین کتێبی چاپکراوە و نوێترینیان شرۆڤەی شاکاری ئەحمەدی خانی-مەم و زین بووە

خاوەنی ئینستیتووتی خوێندنی کوردیە لە بەرلین، کە کتێبخانەکەی 30هەزار کتێب لە خۆ دەگرێت

___

ناوەندی بەلجیکا چالاکییەکی کولتوورییان ئەنجامدا

nusar1

ئەڵمانیا: بە تاوانی قاچاخچێتی سزای بەسەر دوو پۆڵەندیدا دەسەپێنێت

nusar1

کۆنفدراسیۆن پیرۆزبایی ئاڕاستەی فدراسیۆنی نووسەران دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW