س،ح
لە شاری هەولێر نوسەرو ڕۆژنامەنوس ئەندامی لقی هەولێری یەکێتی نوسەرانی کورد ،پرۆفیسۆر دکتۆر ئازاد عوبێد کۆچی دوایکرد
ڕۆژی سێ شەممە 27.12.2022 لەشاری هەولێرمامۆستای گەورە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئازاد عوبێد مێژوونووسێكی گەورەی ئەكادیمی و ڕۆژنامەنووسێكی لێهاتوو و كوردیزانێكی شارەزا و ئەندامی یەکێتی نوسەرانی کورد کۆچی دوایی کرد
بە کۆچی دوایی پرۆفیسۆر ئازاد عوبێد ،کورد رۆشنبیر ، بیرمەند ، کەسایەتییەکی گەورە ، گرنگ وچالاکی لەدەست دا.
بەو بۆنە خەمگینەوە بەناوی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پرسە و سەرخۆشی لە خانەوادەو لقی هەولێری یەکێتی نوسەران ،کەسوکارو هاوڕێیانی دەکەین ،لەخوای گەورە دەپارینەوە گیانی خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات و ئارامی دڵنەوایش بۆ هەموو لایەک دەخوازین



