رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، دەڵێ، کە ئافرەتانی کۆچبەر بە زۆر دەستبەسەرکراو لە لیبیا و، لە بەرانبەر بەدەستھێنانی ئاوی پاک و خۆراک و ھەندێکجار ئازادکردنیان، داوای ئەنجامدانی سێکسیان لێدەکردێت.
رێکخراوەکە رایگەیاندووە، ئافرەتانی کۆچبەر کە لە کەمپەکانی لیبیادا دەستبەسەرکراون، لە لایەن پاسەوانانەوە توندوتیژی سێکسیان بەرانبەر دەکرێت، ئەویش بە ناچارکردنیان لە بەرانبەر پێدانی ئاو و خۆراک.
راپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە، تیشکی خستۆتە سەر ئەو کۆچبەرانەی لە دەریای نێوەڕاستەوە رێیان لێگیراوە و لە ساڵی 2020 و 2021 لە لیبیا دەستبەسەرکراون، ئاماژە بە خراپبوونی بارودۆخی نێو کەمپەکان دەکات، ئەوەش لە کاتێکدایە کە کەمپی کۆچبەرەکان لە ژێر کۆنترۆڵی وەزارەتی نێوخۆی لیبیادان.
پاپا فرانسیس و ئانتۆنیۆ گۆتێرس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای داخستنی ئەو کەمپانەی
کردووە.
یەکێ لە ئافرەتەکانی نێو کەمپەکە، بە بە رێکخراوەکەی راگەیاندووە، کە پاسەوانەکانی کەمپەکان پێیانگوتووە: “رەنگە ئاوی سازگار و جێگا و خواردنتان بوێ، با لەگەڵتا سێکس بکەم بۆ ئەوەی ئەوانەت بۆ دابین بکەم”.
ئەوە یەکێکە لەو چەند کەسەی کە دەیانگوت پاسەوانەکان دەستدرێژی سێکسیان کردۆتە سەریان و، ژئافرەتانیان ناچار سێکس کردووە، ئەویش لەبەرانبەر ئازادکردن، یا پێدانی ئاوی پاک پێیان.
هەندێ لە ئافرەتانی دووگیانی نێو کەمپەکان، ئەوەیان بۆ رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشکرا کردووە، کە لەلایەن پاسەوانەکانەوە بەردەوام دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر، لە کاتێکدا پیاوانیش گوتوویانە کە تەنیا بۆ سوکایەتیکردن پێیان، پێیانگوتراوە و ناچارکراون جلی ژێرەوە لەبەر بکەن.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەوەشیان باس کردووە، کە پاسەوانی کەنارەکانی لیبیا، لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە پارەیان بۆ دابینکراوە، کە رێگربوون لە 15 هەزار کەس لە دەریادا و لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا گەڕاندویاننتەوە بۆ لیبیا، ئەمەش زیاتر لە تەواوی ساڵی 2020 بووە .
هەرچەندە داتاکان بەڵگەیان لەسەر نییە، بەڵام رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە تا کۆتایی مانگی حوزەیران نزیکەی 6100 کەس گوازراونەتەوە بۆ کامپەکان.