KDC

بانگەوازێک بۆ کوردستانیانی بەریتانیا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بێرمینگهام لە بانگەوازێک دا کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ زیان لێکەوتووانی بومەلەرزەکەی ڕۆژئاوا و باکوری کوردستانی ڕاگەیاند ،. و داوا لە کوردستانیانی بەریتانیا بەگشتی وکوردستانیانی بێرمینگهام و دەروبەری بە بەتایبەتی دەکات هاوکاربن وەک ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆیی بەدەم بانگەوازەکەیانەوە بچن

ئەمەش دەقی بانگەوازەکەیە :-

هاوڕێیانی ئازیز
کورستانیانی تاراوگەی خۆشەویست لەهەر شوێنێکی بەریتانیاو بەتایبەتی بێرمینگهام و دەوروبەری .
ناوەندی ڕەندی کوردستانی لەشاری بێرمینگهام هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ زیان لێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و ڕۆژئاوا.

بۆیە داواکارین بەدەنگ بانگەوازەکەمانەوە بێن و بەهەر شێوەیەک بێت بتوانن هاوکارمان بن و کۆمەک کۆ بکەنەوە بۆ خوشک و براکانمان کەلەم ڕۆژە سەخت و دژوارەدا پێویستیان بە هاوکاری ئێمەیە.

کۆمەک دەتوانرێت بە پارە بێت بنێردرێت بۆ ئەو هەژمارە بانکیەی خوارەوە ، ئەو بابەتانەی تریش کە زۆر گرنگن

  • جلوبەرگ بۆ هەموو تەمەنێک
  • شیری قوتوی ماڵ
    -دایبی مناڵ
    -بەتانی گەورەو بچوک
    -پێڵاوو بۆ هەموو تەمەنێک
  • خواردنی ووشکەو لە قوتونراو
    -خێمە.

تێبینی : حکومەتی تورکیا لەبەر باری تەندروستی ڕێگە نادات جلوبەرگ و پۆشاکی دەستی دوو بنێردرێت بەڵام ئێمە ئەو جۆرە شتانە ئەنێرین بۆ ڕۆژئاوا.

ئەزیزان تکایە بەسنگێکی فراوانەوە بەدەنگمانەوە وەرن دڵنیابن کۆمەکەکانتان لەدەستێکی ئەمیندایەو دەگاتە شوێنی مەبەست.

خوای گەورە پاداشتی چاکەو خێرەکانتان بداتەوە .

___

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە هەولێر کۆنفرانسی ناوەندی ڕەوەندی کورد بەڕێوەچوو

KDC

شرۆڤەکارێکی سیاسی عەرەب: کورد دەرگایەکی دیکەی سیاسی کردەوە

KDC

ئەڵمانیا پلەی یەکەمی لەئاستی یەکێتی ئەوروپا بۆ داواکاری پەنابەران هەیە

nusar1
KDC

FREE
VIEW