KDC

هەلێک بۆ لاوان و قوتابیانی کوردستان دەتوانن لە خولێکی ڕاهێنان لە هۆڵندا بەشداری بکەن

ئەکادیمیایی سکۆلەرشیپ(مێنا) scholarship Mena (MSP) لە وڵاتی هۆڵەندا ،خولی ڕاهێنان بۆ لاوانی پیشەگەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا دەکاتەوە

بەرنامەی سکۆلەرشیپی مێنا (MSP) کۆرس و خولی ڕاهێنانە بە گەنجانی خاوەن ئەزمون لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کارەکانی کارادەکات .

بەپێی بەرنامەکە لاوانی وڵاتانی (جەزائیر ،میسر ،ئێراق ،ئێران ،ئەردەن ،لوبنان ،لیبیا،مۆریتانیا ،مەخریب ،سودان و تونس دەتوانن بەشداری ئەم کۆرس و خولانە بکەن

زانیاری لە بارەی بەرنامەی سکۆلەرشیپی مێنا :-
(MSP) بە مەبەستی دروستکردنی پرد لە ڕێگەی زانیاریەوە بە پێشکەشکردنی دەرفەت بۆ تواناسازی لە ناو رێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.

ئێم ئێس پی تیشک دەخاتە سەر دروستکردنی پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان وڵاتانی بەشداربوو لە هۆڵەندا ،کار لەسەر بەهێزکردنی ڕۆڵی دەرچووەکان دەکات ، لە تێگەیشتنی هاوبەش و هاوبەشکردنی زانیاری ،ئەم بەرنامەیە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەنداوە وەک بەشێک لەوبەرنامەیە دابین دەکرێت و لەلایەن نوفیکەوە Nufficبەڕێوەدەبرێت

سکۆلەرشیپی خولی کورتی MSP

لە ڕێگەی ئەم سکۆلەرشیپەوە دەسنیشانکردنێکی سنوردار لە پیشەگەرانی کەلە خوار ٤٥ ساڵن دەتوانن پەیڕەوی پرۆگرامی خوێندنی کۆرسی کورت لە هۆڵندا بە تەواو بێبەرامبەر دابین بکەن ،و کۆرسە کورتەکان 2 تا 13 هەفتە بخایەنێت.

داواکردنی کۆرس و خولەکان بۆ خوێندن لە ساڵێکدا دوو جار دەکرێت، هەمیشە لە مانگی شوبات یان مانگی ئازار و لە مانگی ئەیلول یان تشرینی یەکەم. کاروبەرنامەکان لەلایەن دامەزراوە هۆڵەندیەکانەوە چارەسەر دەکرێن کە کۆرسەکان پێشکەش دەکەن. داواکارییەکان بەپێی کارو بەرنامەکان دەتوانێ جیاواز بێت بۆ هەر دامەزراوەیەک.

کۆرسە بەردەستەکان، بە زمانی ئینگلیزی یان فەڕەنسی پێشکەش دەکرێن، بۆ هەر وڵاتێک جیاوازن و پشت بە بابەتی سەرەتایی بۆ هەر وڵاتێک دەبەستێت. بڕێکی سنوردار لە بەشداربوان،بەشداری بە کەسانی پسپۆڕدەکرێت ،و هاندەرێکی زۆرباشە بۆلاوان گونجاوە ،تا لە نزیکەوە سود ئەزمونی یەکتری وەرگرن .

https://www.studyinnl.org/finances/mena-scholarship-programme-msp

___

ئەمەریکا و ژاپۆن مەشقی سەربازی ئەنجام دەدەن

nusar1

لە وڵاتی فینلاند ئاھەنگی جەژنی نەورۆز بەرێوەچوو 

KDC

تورکیا:ئۆکرانیا و ڕوسیا لەسەر پرسە گرنگەکان نزیکن لە ڕێککەوتن

nusar1
KDC

FREE
VIEW