KDC

لەیادی 44یەمین ساڵەی کۆچیدوایی مەلا موستەفا بارزانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکی بڵاوکردەوە


 
بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کۆچیدوایی بارزانی نەمر، کۆفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پەیامێکیان بڵاو کردەوە، کە تێیدا هاتووە، بارزانی نەمر لە میانەی سەرکردایەتیکردنی شۆڕشەکانی کوردستان، دەستکەوتی مەزنی بۆ گەلی کوردستان هەبووە و نموونەش بە رێککەوتننامەی یازدەی ئازار دێننەوە، هاوکات داواش دەکەن، کە گرنگە ڕەھەندە فەلسەفی و کلتورییەکانی بارزانی بکرێنە بنەمای کارکردن بۆ ئێستا و ئایندە.
 


دەقی پەیامەکە:
ئەمڕۆ 44 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی ، سەرۆکی شۆڕشەکانی کورد و ڕابەری بزاڤی ڕزگاریخوازی کورددا تێپەڕدەبێت
مەلا مستەفای بارزانی، ناوی تەواوی (مستەفا کوڕی شێخ محەمەد بارزانی)یە، لە 14ی ئاداری 1903 لە گوندی بارزان لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵاندا بەر ھەڵمەتێکی عوسمانییەکان دەکەوێت و، دوای بە دیلگرتنی شێخ عەبدولسەلامی برا گەورەی، بارزانی لەگەڵ دایکیدا بۆ ماوەی ٩ مانگ زیندانی دەکرێت.
لە ساڵی 1919 بەدەم بانگەوازی شۆڕشی شێخ مەحموودی حەفید دەچێت و، بە خۆی ھێزێکەوەبەڕێدەکەوێت ، دواتر لە ساڵی 1920 لەلایەن شێخ ئەحمەد بارزانی برایەوە، دەنێردرێت بۆ لای شێخ سەعیدی پیران لە کوردستانی باکوور بە مەبەستی ھەماھەنگیکردن لەگەڵ شۆڕشەکەیدا .
لە شۆڕشەکانی ساڵی 1931- 1932 بۆ بەرگریکردن لە ناوچەکانی (مێرگەسوور و شێروان)، فەرماندەیی ھێزێکی گەورەی کردووە کە بەرامبەر ھێزەکانی ئینگلیز دەجەنگان، لەو کاتەوە وەک سەرکردەیەکی سەربازی بە توانا و شارەزا ناوبانگی دەرکرد.
لە ساڵی 1932، حکوومەتی عێراقی سەردەمی پاشایەتی، بە پشتیوانی بەریتانیاییەکان، ھێرش دەکەنە سەر ھێزەکانی کورد و لە دەرەنجامی ئەو ھێرشانەدا، شێخ ئەحمەد بارزانی بە دیل دەگیرێت و، بارزانی سەرکردایەتی و ڕێکخستنەوەی ھێزە کوردییەکان لە ئەستۆدەگرێت.
لە 16ی ئابی 1946لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، پارتی دیموکراتی کوردستانی /ئێراق دامەزراند، لە 22ی کانوونی دووەمی 1946، لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان لە مەھاباد، مەلا مستەفا وەک فەرماندەی سوپای کۆماری کوردستان دەستنیشان کرا و، پلەی “جەنەڕاڵ”ی یپێبەخشرا.
بارزانی وەک سەرکردەیەکی شۆڕش و ڕابەرێکی نەتەوەیی، توانی لە ماوەی تەمەنیدا کورد لە چوارچێوەی یەک شۆڕشی سەرتاسەریدا ڕێکبخات و، داکۆکی لە مافە نەتەوەییەکانی بکات و، چەندین دەستکەوت بە دەست بێنێت، بۆیە بارزانی پێویستە وەک سیمبولێکی نەتەوەیی بۆ ھەموو کورد ببینرێ و نەکرێتە موڵکی حزبی.
ڕێککەوتننامەی 11 ی ئادار، یەکێک لە دەستکەوتە گرینگەکانی شۆڕش بوو، گشت نەتەوەیەک شانازی بە سەرکردە و ڕابەرە نەتەوەییەکانی خۆیەوە دەکات و، وەک سیمبول بەرز ڕایان دەگرێت و، بەڕێزەوە لە خەبات و ماندووبوونیان دەڕوانێ، ئەمەش زیندوویی نەتەوەکان دەپارێزێ و نەوەکانی داھاتووش لەو ئەزمون و ڕابردووە سوود وەر Schricht
ئەم جۆرە یادانە بکەینە ھەوێنی تەبایی و برایەتی و پێکەوە ژیان و یەکتر قبوڵکردن لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانماندا، تا بتوانین ڕووبەڕووی پلانی دوژمنکارانەی دوژمنەکانمان ببینەوە.
گرنگە ڕەھەندە فەلسەفی و کلتورییەکانی بارزانی بکرێنە بنەمای کارکردن بۆ ئێستا و ئایندە، شۆڕشی کورد ھەمیشە ماڵی ھەموان بووە و پەناگای ھەموو کەسێک بووە، پێکھاتەکان لە شۆڕشدا ئازادی تەواو و ڕۆڵی دیار و بەرچاویان ھەبووە، تەنانەت دوای بەیانی یازدەی ئادار، ئەو لێبوردنە گشتییەی بارزانی نیشانەی گەورەیی و زانایی بارزانی بوو لە یەکگرتنەوە و تەبایی و برایەتی و پێکەوە ژیان.
هەروەها جارێکی تر لە 44ەمین ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانی نەمر دا ، بەناوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی درود و سڵاو بۆ گیانی پاکی جەنراڵ موستەفا بارزانی سەرۆک وڕابەری بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان و گشت شەهیدانی ڕێی ئازادی کوردستان دەنێرین ، لەو ڕوانگەیەوە کوردستانیان دەرەوە هەڵگری هەمان پەیمان و ڕێباز و دروشمی سنبولی نەتەوەکەیانن
 
 
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
01.03.2023

___

سەرۆكی نوێی حكوومەتی ئەفغانستان دیاریکرا

KDC

بۆچوونی خانی شەرەفکەندی لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

پەیامێک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW