KDC

لیتوانیا پەنابەرەکان زیندانی دەکا و دیپۆرتیان دەکاتەوە


ماوەیەكە گەنجانی هەرێمی كوردستان بە لێشاو روو لە لیتوانیا دەكەن، لەوێ دەستگیر دەكرێن و، دەخرێنە زیندانی تاكە كەسییەوە و، سووكایەتییان پێدەكرێت، ئەمانە لەلایەن كۆمەڵێك كەسەوە فێڵیان لێدەكرێت بە پارەیەكی زۆر دەیانبەنە ئەو وڵاتە تا بچنە ئەورووپا.

بەپێی زانیارییەكان، لە هەرێم و عێراق بەشێك لە قاچاخچییەكان دەستیانكردووە بە هاندانی گەنجان بۆ ئەوەی لە رێگای كۆمپانیای گەشتیارییەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتی بیلاڕووسیا، كە ئێستا هاتووچۆی گەشتیاریی نێوان عێراق و بیلاڕووسیا كراوەتەوە، لەوێشەوە بە ئۆتۆمبێل دەیانبەنە لیتوانیا، لە لیتوانیاشەوە بە فڕۆكە دەبرێنە هەر وڵاتێكی ئەورووپایی كە خۆیان خوازیاری بن.

بەپێی راپۆرتێكی دەزگای راگەیاندنی فەرمی وڵاتی لیتوانیا، بەشێك لە كۆچبەرەكان وا تێگەیەندراون كە لە وڵاتی لیتوانیاوە بە فڕۆكە دەگەیەندرێنە ئەو وڵاتەی كە خۆیان دەیخوازن، لە بەرانبەر ئەمەشدا، قاچاخچییەكان بڕی 10 بۆ ١٧ هەزار دۆلار لە هەر كۆچبەرێك وەردەگرن، ئەوەش لەكاتێكدایە سەرلەبەری ئەم وتانە ناڕاستن و لەگەڵ گەیشتنی كۆچبەران بە لیتوانیا، دەستگیردەكرێن و دەخرێنە كامپەوە و، بەلایەنی كەمەوە پێویستە ماوەی ٦ مانگ لەوێ بمێننەوە تاكو بڕیار لە چارەنووسیان دەدرێت، كە چارەنووسی زۆرینەیان دیپۆرت كردن دەبێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی كێشەی نێوان بیلاڕووسیا ‌و لیتوانیا و بەهۆی خێرایی سەرهەڵدانی ئەم دیاردە، وڵاتی لیتوانیا نەیتوانیوە ئامادەكاریی گونجاو بۆ پێشوازیکردن لە پەنابەران بکات، بۆیە بەهیچ جۆرێ ئامادەنییە بۆ ئەو پێشوازییە و بەو هۆیەشەوە بەشێكی زۆر لە كۆچبەران باس لەوە دەكەن، كە لە زینداندان، نەك كامپی پەنابەران، دۆخی پەنابەرانی ناو خاكی لیتوانیا لەوپەڕی خراپیدایە و بەپێی گوتەی خۆیان، مامەڵەیەكی خراپ و نامرۆڤانەیان لەگەڵ دەكرێت.

ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە ڕایگەیاند، بەهۆی درووستبوونی پەیوەندیی گەشتیارییەوە لە نێوان عێراق و بیلاڕوسیا، لە ماوەی چەند مانگی رابردوو، دیاردەی كۆچی نایاسایی لەو وڵاتەوە بۆ ناو خاكی لیتوانیا دەستی پێكردووە، كە چەندین لێكەوتەی هەبووە و بەشێك لە گەنجانی هەرێمی كوردستانیش خۆیان ئامادە دەكەن تا لەو رێگایەوە بگەنە وڵاتە دڵخوازەكانیان لە ئەورووپا.

گوتیشی: “ئەم لێشاوە كۆچەی لە رێگای وڵاتانی بیلاڕووسیا و لیتوانیاوە دەستی پێكردووە، شەپۆلێكی نوێیە كە پێیانوایە، یا وا تێگەیەندراون كە ئەوە رێگایەكی سەلامەتترە و ئەگەری گەیشتنیان بە وڵاتانی ئەورووپا زۆرە، كە ئەوەش تێگەیشتنێكی هەڵەیە”.

ڕوونیشیكردەوە، لیتوانیا لەئێستادا بڕی ٤١ ملیۆن دۆلاری دابینكردووە بۆ تەلبەندی سنوورەكانی لەگەڵ وڵاتی بیلاڕووسیا و دانانی كامێرای چاودێریی و رادار لەسەر ئەو سنوورانە بۆ راگرتنی هەموو سنوور بەزاندنێك.

ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا هەزاران سەربازی پاراستنی سنوور لە وڵاتی لیتوانیا لەسەر سنوورەكان جێگیركراون بۆ دەستگیركردنی ئەوانەی سنووری ئەو وڵاتە دەبەزێنن، بە جۆرێك كە دەرچوون زۆر ئەستەمە.

ماوەی رابردوو فەرمانڕەوایانی بیلاڕووسیا فڕۆكەیەكیان ناچار بە نیشتنەوەكرد، ئەویش بە مەبەستی دەستگیركردنی رۆژنامەوانێكی نەیار كە لە فڕۆكەكەدا بوو.

لە كاردانەوەدا ئەمەریكا و ئەورووپا رەخنەی توندیان لە بیلاڕووسیا گرت، بەوهۆیەشەوە پەوەندییەكانیان تێكچوو و، سزادانی بیلاڕووسیاش هاتەگۆڕێ.

لە بەرانبەریشدا بیلاڕووسیا هاوشێوەی توركیا خوازیارە بە بەكارهێنانی دۆسێی پەنابەران تا گوشار لە ئەورووپا بكات، بۆیە ڤیزای گەشتیاریی دەبەخشێتە عێراقییەكان و سووریاییەكان و چەند دەوڵەتێكی دیكە، لەوێش دەرگەی رۆیشتنی بۆ لیتوانیا و ئەورووپا بۆ كردووەنەوە.

___

شاندێکی رەوەندی کوردی سەردانی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خاتوو بێریڤان دەکات

nusar1

کۆمەڵەی G7داوای پۆتین پارەی گازەکەی بەڕۆبل رەتدەکەنەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW