KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پشتیوانی لەو ڕێوڕەسمانەی تایبەت بە نەورۆز لەدەرەوە دەکات

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بانگەوازێکدا داوا لە کورستانیانی دەرەوە دەکات ،بەجۆش و خرۆشەوە لەو ڕێوڕەسمانەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەشداری بکەن ،هەروەها دوپاتی دەکەنەوە پشتیوانی لە خەباتی ڕەوای نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵات دەکەن .

دەقی بانگەوازەکەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی :-

بانگەواز

هاونیشتمانیانی بەڕێز

كوردستانیانی تێكۆشەر

هەر وەكوو ئێوەی بەرێز ئاگاداران ”ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران” لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندوە كە بۆ پشتیوانی لە شۆرشی ژیناو جۆشدانی خەبات دژی بێدادی و ستەم لە ئێران، لە چەند وڵاتی دەرەوە جەژنی نەورۆز بە شێوەیەكی تایبەت بەڕێوە دەبەن و لەم پێوەندییەدا كۆمەلێك ڕێكارو بەرنامەیان داڕشتوە.
لە ڕێگای ئەم بانگەوازەوە وێرای پشتیوانی لەو هەنگاوەی حیزبەكانی ڕۆژهەلاتی كوردستان، داوا لەسەرجەم كوردستانیانی دەرەوە دەكەین بە جۆش و خرۆشەوە لەو ڕێورەسمانەی ”ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران”دا بەشداری بكەن و بەم جۆرە پشتیوانی خۆیان لە خەباتی ڕەوای نەتەوەكەمان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دووپات بكەنەوە.

بە سوپاسەوە

كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی
15.03.2023

___

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند ئەفسەرێکی سوپای ئێراق بە تاوانی فرۆشتنی چەک دەرچووە

nusar1

هەولێر: سەرکردەیەکی باڵای داعش دەستگیر دەکرێت

KDC

یۆنان چەندین کۆچبەر ناچار بە گەڕانەوە بۆ کەناراوەکانی تورکیا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW