KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

لە ساڵیادی لەسێدارەدانی پێشەوا قازی مەحەمەد دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆماری کوردستان ، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
لەبەشێکی پەیامەکەدا هاتووە ،سمبوڵی سەرکەوتنی هەموو نەتەوەیەک یەکگرتویی و هاوکاری و یەکڕیزییە ,هەروەها ڕەوەندی کوردستانی بەڕێز و شکۆمەندییە یادی پێشەوا و سمبولی نەتەوەکەمان دەکەنەوە

لەکۆتایی پەیامەکەدا بەڵێن دوپاتدەکەنەوە کە ڕەوەندی کوردستانی لەسەر هەمان کار وتێکۆشان بۆ ئازادی و سەربەخۆی کوردستان بەردەوام بن .

دەقی پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی :-

ساڵیادی شەهیدبوونی قازی محمد
دامەزرێنەری کۆماری کوردستان، قازی محەممەد، وەک لە وەسیەتنامەکەیدا پێش لەسێدارەدانی نووسیویەتی: “سمبولی سەرکەوتنی هەموو نەتەوەیەک یەکگرتوویی و هاوکاری و یەکڕیزییە”.
٧٦ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی دامەزرێنەری کۆماری کوردستان پێشەوا قازی محمد تێدەپەڕێت. قازی محەممەد و سەدر قازی برای و سەیف قازی ئامۆزاکەی لە ٣١ی ئازاری ١٩٤٧ لە شاری مەهاباد لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە لەسێدارە دراون.
کۆماری کوردستان لە ٢٢ی بانەمەڕی ساڵی ١٩٤٦ بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە گۆڕەپانی چوارچرای شاری مەهاباد بە سەرکردایەتی قازی محەممەد و لەڕێوڕەسمێکی گەورە ڕاگەیەندرا. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نوێنەری هەموو پارچەکانی کوردستان و سەرۆک مستەفا بارزانی نەمر لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان ئامادەبوون.
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ، لە ساڵیادی شەهیدبوونی قازی محمد و سەدر قازی برای و سەیف قازی ئامۆزای، بە ڕێز و شەرەفەوە یادیان دەکەنەوە. هەروەها به بۆنەی ئه م ڕۆژەش، شێخ سه ید، سه ید ڕەزا، شێخ مەحمود بەرزنجی ، سه ڕۆکی کۆچکردوو مه لا مستەفا بارزانی، پێشمەرگی قارەمانەکان ، که سایەتی کورد و نیشتمانپەروەرە کان، به ڕێز و شه ڕه فه وه یادیان دەکەنەوه . ڕۆحیان شاد بێت و شوێنەکانیان ئارام بێت. بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە کار و تێکۆشانمان بۆ ئازادی و بەدەوڵەتبوونی کوردستان بەردەوام بێت.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
31.03.2023

___

ئەڵمانیا: سزای زیندانی کردنی سێ ساڵ بۆ هەر کەسێکی داناوە پیتی Z بەم شێوە بەکار بێنێت 

KDC

پلانی حکومەتی بەریتانیا بە ناردنی کۆچبەران بۆ ڕەوەندا ڕووبەڕووی ڕەخنەی یاسایی و مرۆیی بۆتەوە

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چوارەم کۆڕبەندی ئینتیمایی نیشتمانی ساز دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW