دانیاڵ ئاقایی، پەنابەری سیاسیی خەڵکی مهاباد، لەوڵاتی ئەڵمانیا بە ئاڵای کوردستانەوە بەشداریکێبڕکێیەکی وەرزشی کرد و سەرکەوتنی بە دەست هێنا.
کێبڕکێ وەرزشییەکە لە بێرلین و بە بەشداریی چەندینوەرزشوانی وڵاتانی جیهان بەڕێوەچووە، ئەو وەرزشوانەکوردە لە وەرزشی “MMA”یدا توانیویەتی لە بەرانبەریاریزانێکی خەڵکی (لەهێستان) پلەی یەکەم بە دەست بهێنت.
جێگای ئاماژەیە بڕیار بووە دانیاڵ بە ئاڵای ئەڵمانیابەشداریی لەو کێبڕکێیەدا بکات، بەڵام ناوبراورایگەیاندووە بە ئاڵای کوردستانەوە بەشداریی دەکات،بۆیە ئاڵای کوردستان وەک ئاڵایەکی فەرمیی لەوکێبڕکێیانەدا پەسند کراوە.
دانیاڵ ماوەی ٦ ساڵە وەرزشی MMAی دەکات و هەتائێستا چەندین جار سەرکەوتنی بەدەست هێناوە، ناوبراوخەڵاتەکەی پێشکەش بە خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵاتکردووە