KDC

یۆنان : بە تۆمەتی سیخوڕی .. لێکۆڵینەوە لە قاچاخچییەکانی کۆچبەران دەکات

دەسەڵاتدارانی یۆنان لە دوورگەی لیسبوس Lesbos لە ڕۆژهەڵاتی یۆنان دەڵێن : لێکۆڵینەوە لەگەڵ 10 کەس دەکرێت بە تۆمەتی سیخوڕی و یارمەتی کۆچبەرانی کۆچبەران بە شێوەیەکی نایاسایی تا بێنە ناو ئەو وڵاتەوە .

پۆلیس ڕایگەیاند: ماوەی چەند مانگێک دەبێت لێکۆڵینەوە بەردەوامە و بە هاوکاری دەزگای هەواڵگری و دژە تیرۆری یۆنان لێکۆڵینەوەکان ئەنجام دەدرێن، ئەوەی ڕوونە لەو کەیسەدا چوار ئەندامی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ، بەبێ ئەوەی ناوەکانیان ئاشکرابکرێت و شەش کەسی دیکە ، کە هەموویان لەژێر لێکۆڵینەوەدان بە تۆمەتی سیخوڕی، و هاوکاری هاتنە ژوورەوەی نایاسایی ئەو بیانیانانە بۆ یۆنان و ، دروستکردنی ئاستەنگی و کێشە لەبەردەم دەزگا پەیوەندیدارە یۆنانیەکان و پێشێلکردنی یاساکانی کۆچ .

پۆلیس ئەو چالاکییانەی بە “ڕێکخراو” وەسف کردووە و دەڵێت: ئەوە بۆ سەرەتای حوزەیرانی 2020 دەگەڕێتەوە، هەروەها لە ژێر ناوی کاری مرۆیی ” ئەو پڕۆسەی قاچاخیەتی نایاسایی کۆچبەران ڕێکخراوە ” چەندین جار گروپەکانی ماف و کۆچبەران یۆنانیان تۆمەتبار کردووە بە ئەنجامدانی ڕاپێچکردنی خێرا ی کۆچبەران کە لەم دواییانەدا بە بێ ئەوەی ڕێگەیان پێ بدرێت داوای مافی پەنابەرێتی بکەن ، بەزۆر گەڕێنراونەتەوە ، کە ئەو کردارە نایاساییە .

حکومەتی یۆنان ئەو تۆمەتانەی بە “بەدرۆ ” وەسفکردو ڕەتکردەوە ، لە ھەمان کاتدا پشتڕاستی کردەوە کە لە سنووری خاک و دەریایی خۆی لەگەڵ تورکیا و هەروەها سنووری دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ، چاودێریە دەریاییەکان دەکات .

یۆنان ، تورکیا تۆمەتبار دەکات بەوەی هانی کۆچبەران دەدات بۆ پەڕینەوە و ، ئەو بابەتەی کۆچبەرانیش وەک کارتێکی فشار بەرامبەر ئەسینا و یەکێتی ئەوروپا بەکاری دێنێ .

___

ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دوادەکەوێت

KDC

ل بەراڤێن ئیسپانیا 277 کۆچبەر دهێنه‌ رزگار کرن

KDC

یۆنان:بە چاودێری حکومەت کۆنگرەی ئابوری لەگەڵ ناوەندی کوردی و یۆنانی سازکرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW