KDC

ناوەندی ئۆتاوا داوایەک ئاڕاستەی کوردانی ئۆتاوا و گانتۆی کەنەدا دەکات


 
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوای کەنەدا، لە ئاگادارییەکەدا بۆ کوردانی دانیشتووی ئۆتاوا و گانتۆ، داوا دەکەن کە لە رۆژی سێشەممە رێککەوتی ٢٠ی مانگی حوزەیران (جوون)، لە شەقامی مێتکاف ئامادەی لادانی پەردەلەسەر تابلۆی ژینا ئەمینی بن، هاوکات لە ئاگادارییەکەدا هاتووە ، هەر کوردێک نیازی بەشداری هەیە و کێشەی هاتووچۆی هەیە، ئاگادارییان بکەنەوە.
 
دەقی ئاگادارییەکە:
 
بۆ ئاگاداری کوردانی دانیشتووی ئۆتاوا و گاتنۆ
بەڕێزان، رۆژی سێشەممە، رێککەوتی٢٠ی مانگی جوون، کاتژمێر ٢:٣٠ بۆ ٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ، پەردە لەسەر تابلۆی (مەھسا) ژینا ئەمینی لە بەشیکی شەقامی مێتکاف (مەودای باڵیۆزخانەی پێشووی رژێمی ئێران لا دەدرێت، لەم رێوڕەسمەدا، شارەوانی ئۆتاوا و ژمارەیەک لە کانسلێرەکانی شار بەشدار دەبن.
پشتیوانی ئێوە و ھاتنتان، دەبێتە مایەی دڵسۆزی و ئەمەکناسی زۆرتر بۆ شۆڕشی ژینا، هاوکات بۆ دەرخستنی پێناسە و ناوەڕۆکی شۆرشی ژینا، پێویست بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ئافرەتی  کورد بە جل و بەرگ و شوناسی کوردییە، تکایە ئەگەر بۆتان دەکرێت، ھاوکار بن.
 
ئەو کەسانەی بە جلی کوردی دێن و پێویستیان بە یارمەتی ھاتووچۆ ھەیە، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
 
رێز و سوپاس
شوێن:
 
‏245 Metcalfe St, Ottawa, ON K2P 2K2

___

کۆریای باکوور موشەکی نوێ تاقیدەکاتەوە

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤیەناو ڕێکخستنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە نەمسا کۆبوونەوە

nusar1

دادگای یەکێتی ئەوروپا: چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی یەکگرتنەوەی خێزانە پەنابەرەکان دەردەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW