KDC

بەریتانیا: یاری کۆتایی تیپی تۆپی پێی کوردانی نیوکاسڵ بەڕێوەدەچێت

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا، ئاگاداری کوردستانییانی نیوکاسڵ و دەووروبەری دەکاتەوە، کە یاریی کۆتایی تیپی تۆپی پێی کوردانی نیوکاسڵ بەڕێوەدەچێت.

بە سەرپەرشتی یانەی kurdishch fcی سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا، ڕۆژی کاتژمێر 5ی ئێوارەی یەکشەممە، ڕێککەوتی 2023.06.25 لە یاریگای ڕێجۆف NE8 2TQ یاری کۆتایی نێوان هەردوو تیپی Slemani vs Mistبەڕێوەدەچێت.

جێی باسە، یانەی Kurdisch FC خولێکی تۆپی پێی بۆ 10 تیپی کوردانی دانیشتووی نیوکاسڵ کردۆتەوە، کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی کوردستانیانی بەریتانیا، هاوکات هانگاوێکیشە بۆ ئەوەی توانا و ئارەزووەکانی لاوانی کورد لە بواری وەرزشیدا ڕێکبخەن.

___

سویسرا: شاندی ناوەندی بازل سەردانی کتێبخانەیەک دەکەن

nusar1

دەیان کۆچبەری کورد لە دوورگەیەکی یۆنان دەستبەسەر دەکرێن

KDC

ڕووسیا و چین کۆبوونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW