KDC

سویسرا: ڕەوەندی کوردستانی گردبوونەوەیەک لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجام دەدەن

ئەندامێکی کۆمیتەی پەیماننامەی لۆزان دەڵێ، لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری جنێفی سویسرا، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژ بە پەیماننامەی لۆزان کە سەد ساڵی بەسەردا تێدەپەڕێت، ئەنجام دەدەن.

لە چوارچێوەی ئەو کۆنفرانس و دیدار و کۆبوونەوانەی لەسەر سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان سازکران، کوردستانیان بۆ ساڵڕۆژی ئەم پەیماننامە شومە، کۆمیتەیەکی هاوبەشیان پێکهێناوە و ئامانجیانە لە ڕۆژی 22ی ئەم مانگە، لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان گردبوونەوەیەک ئەنجام بدەن.

خورشید ئەللەوی ئەندامی کۆمیتەی پەیماننامەی لۆزان، بە ماڵپەڕی فەرمیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕاگەیاند، ئامانج لەو کۆبوونەوەیە، تێگەیاندنی ڕای گشتی و سەرکۆنەی ئەو پەیماننامەیەیە، هەروەها سەرکۆنەی ئەو وڵاتانەش دەکرێت کە لەو پەیماننامەیەدا بەشداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕۆژی 21ی مانگ، گەنجان و لاوان بە دابەشکردنی یاداشت و پۆستەر بەسەر هاوڵاتیان و کەساییەتی و شارەزایان دەست پێدەکات، کە بە چەندین زمان نووسراون. بۆ ڕۆژی دواتر واتە 24ی مانگ، گردبوونەوەیەکی گشتی لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان سازدەکرێت.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، ئاماژەی بە کۆمیتەییەکی هاوبەش کرد کە لە (تۆرا جوانانی کوردستان و کۆمیتەی پەیمانی لۆزان) پێکهاتووە و، چەند کەسایەتییەکی ئەکادیمی و سیاسی کوردستانی و بیانی لە خۆدەگرێت.

لە کۆتایی وتەکەیدا، ئەللەوی باسی لە پێشکەشکردنی یاداشتێک کرد کە دەیدەن بە نوێنەرانی نەتەوەیکگرتووەکان، ئەوەش لەلایەن کۆمیتەی هاوبەش ئامادەکراوە، بۆیە داوای لە ڕێکخراوە کوردستانییەکان کرد، کە لە گردبوونەوەی بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان، هەموو ئامادەبن.

جێی باسە، ئەوان بانگەوازیان بۆ ئەو گردبوونەوە کردووە و، لە بەشێکی بانگەوازەکەیاندا هاتووە، پەیماننامەی لۆزان، وڵاتی ئێمەیان پارچە پارچە کرد و، بەو هۆییەوە سێ ملیۆن هاوڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی، هەروەها 24 کۆمەڵکوژی گەورە و 17 جینۆساید و سەدان شەڕی قورس بەسەر کورددا هاتوون، تا ئێستا 5 ملیۆن کورد، بە هۆی ئەم ڕێککەوتنەوە دەربەدەر کراون.

سۆران حەسەن

___

عەفرین: لە ماوەی یەک مانگدا دەیان هاووڵاتی دەڕفێندرێن

KDC

تورکیا رێپێوانێکی کوردانی رۆژئاوا دەکاتە ئامانج

KDC

کونسوڵی نوێی گشتی بەریتانیا: کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان دەکەم

KDC
KDC

FREE
VIEW