KDC

نا بۆ سیاسەتی پەرتەوازە کردن!

کوردستانیانی نیشتیمان پەروەر، ئێوەی بەرێز باش ئاگادارن کە نەتەوەکەمان سەرەرای قوربانی زۆر و کوێرەوەری بێ ئەژمار، تاکوو ئێستا نەگەیشتۆتە ئامانج و مافەکانمان بەدی نەهاتوون.
هەر بۆیە پێویستییەکانی خەباتی نەتەوەیی بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانمان دەخوازێ هەرچی پتەوو یەکریزتر لە تێکۆشان بۆ ئازادی بەردەوام بین.

هاونیشتیمانیانی بەرێز!

مخابن لە رۆژانی ڕابروودا کۆنفراسێک بۆ یادی ١٠٠ ساڵەی لۆزان، لە شاری لۆزانی سویسڕا بەرێوەچوو. لە کاتێکدا یادی غەدرێکی مێژوویی لە کورد دەکرایەوە کە بەو دابەشکارییە لە ماوەی یەک سەدەی رابردوودا، هەموو کۆمەڵکوژی و تاوانێک دەرحەق بە کوردستان هاتۆتە ئاراوە، کەچی وەرێخەرانی کۆنفرانسەکە بە دانانی ئاڵای کوردستان وەکوو ئاڵای باشووری وڵات و هەروەها داتاشینی دەستەواژەی ”گەلانی کوردستان” سەلماندیان کە بەداخەوە نەک ئەزموونیان لە مێژوو وەرنەگرتوە بەڵکوو گوتارو کردداریان دووپات کردنەوەی سیاسەتی ژەهراوی داگیرکەرانی کوردستانە بۆ پەرتەوازە کردن و دابەش کردنی پتری نەتەوەکەمان، ئێمە دڵنیاین ئەمە جۆرە هەوڵانە بە هیچ جۆرێک لە لایەن خەڵکی کوردستانەوە رێگای پێنادرێت.

لە ئێستادا، بەهێزترین چەک بۆ زامنکردنی پاراستنی قەوارەی یاسایی هەرێمی کوردستان، هاکات بۆ بە ئامانج گەیشتنی پارچەکانی دیکەی کوردستان، تێکۆشان بۆ زاڵ بوونە بەسەر ئاستەنگ و هەڕەشەکانی بەردەومان و ئەوانەشی لە داهاتوودا دێنە ئاراوە، ئەوەش بە یەکڕیزی بە ئەنجام دەگات. مخابن لەم قۆناغە هەستیارەدا کە جیهان بە گشتیی و کوردستان بە تایبەتی پێدا تێپەڕ دەبێ، وەرێخەرانی کۆنفرانسی لۆزان لە ماوەی رۆژانی رابردوودا لەبری خەبات بۆ یەکڕیزی و کۆدەنگی کوردستانیانی دەرەوەری وڵات، بە کردەوە هەوڵی پەرتەوازە کردنیان داوە.
ئێمە بە پێداگرییەوە دووپاتی دەکەینەوە کە لەم قۆناغەدا ئاڵای پیرۆزی کوردستان کە لە ئاستی جیهانی دا ناسراوەو لە لایەن زۆر زلهێزو دەوڵەتی جیهانیشەوە ددانی پێدانراوەو لە زۆر بۆنەو کۆشک و تەلاری جیهان دا بە شکۆوە شەکاوەتەوە، هێماو رەمزی نەتەوەیی هەموو کوردێکی دڵسۆز، نیشتمانپەروەرو خاوەن خولیای سەروەری و ئازادییە کە هەموومان بەیەکەوە بۆ ئامانجی بەرزی رزگاری کۆدەکاتەوە. هاوکات داواشمان لە گشت تێکۆشەرانی کوردستانی ئەوەیە لە ئاست ئەم پیلانگێرییە وریاو چاوکراوە بن و ئیزن نەدەن هیچ کەس و لایەنێک بۆ پەرتەوازەیی و پرشوبڵاوی بەکاریان بێنێ.

پتەوتر بێ یەکریزی کوردستانی

شەکاوە بێ ئاڵای پیرۆزی کوردستان
 
نوێنەرایەتی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا

___

هەلێک بۆ لاوان و قوتابیانی کوردستان دەتوانن لە خولێکی ڕاهێنان لە هۆڵندا بەشداری بکەن

nusar1

سیناتۆرێکی ئەمەریکی داوای تیرۆرکردنی پۆتین دەکات

nusar1

بەریتانیا: مێرووی بچووک دەبنە هۆی تای کوشندە

nusar1
KDC

FREE
VIEW