KDC

پەیامێک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیەوە


لەهەمبەر ئەو ڕووداوانەی شاری کەرکوک و ئەو ئاژاوەگیڕیەی دژ بە کورد و خواستی پێکەوە ژیان لەو شارەدا ئەنجام دەدرێت ، مخابن بەفیشەکی هێزە چەکدارەکانی شۆفینیی كە پاش خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبر كەركوك و دەوروبەریان داگیر كردوە ڕۆڵەی کورد شەهیدو بریندار دەکرێت .
لەلایەکی ترەوە گرفت و ئاستەنگی بۆ حکومەتی هەرێم دروست دەکرێت و بەسیاسەتی برسی کردن و برینی قوتی هاوڵاتیانی کوردستان پاداشتی كولتووری برایەتی و پێکەوە ژیانی كوردستانتان دەدەنەوە .
ئەو دۆخەی ساڵانیکە بێ چارەسەر دەگوزەرێ و ژیان و گوزەرانی خەڵک بوەتە بابەتێکی سیاسی و هاوڵاتی کوردی بە. ناڕەوا پێ سزادەدرێت .
کەرکوک شاری پێکەوە ژیانەو پیویستە ڕێز لە پیکهاتەكانك بگیرێت و مافیان وەک یەک پارێزراوبێت و هەڵبژاردن و پرۆسەی دیموکراتی جێگای شەرەنگێزی و کوشتن و بڕین و سڕینەوە بگریتەووە .
لەکاتیکا هێزە ئەمنیەکان دەبێ هاوڵاتیانی کەرکوک وەک یەک ببینن ، نەک بەرگری لە بەشێک بکرێت و کوردیش وەک دوژمن و نەیار ببینرێت .
وەک کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەرەتا یەکڕیزی و تەبایی و یەک هەڵوێستی لە هێزو لایەنە کوردستانیەكان دەخوازین بۆ بەرپەرجدانەوەی هەموو ئەو پلان بەرنامانەی دژ بەکوردستان هەن ، دواتر داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین لە ئاست بەرپرسیایەتی و پرەنسیپی دەوڵەت داریدا مامەڵە بکات و لەسەر بنەمایی دەستورو ڕیککەوتنەکانی لەگەڵ حکومەتی هەریمدا مامەڵەبکات و ویستی جدی هەبێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەو گرفتەکان .
لێرەشەوە داوا لە کۆمەڵگایی نێوەدەوڵەتی دەکەین بەتایبەت هێزەکانی هاوپەیمانان و نەتەوە یەکگرتوەکان بێنە سەرخەت بۆ فشارخستنە سەرعیراق تا کێشەکانی لەگەڵ هەریم چارەسەر بکات و ئەو ئالۆزیانەی کەرکوک چارەسەربن و چی دی خوێنی کورد نەڕژنرێت .
درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕيگای ڕزگاری و هیوایی چاککبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

___

ناوەندی سویسرا بانگهێشتی ئێوارە پانێڵێک کران

nusar1

بۆچوونی عبدالرزاق ماجد لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد 

KDC

ڕوسیا ئاگربەستی لە چەند شارێکی ئۆکرانیا ڕاگەیاند

nusar1
KDC

FREE
VIEW