KDC

ناوەندی نەرویج پیرۆزبایی ئاڕاستەی کاندیدە کوردە دەرچووەکانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی نەرویج دەکات

بەبۆنەی دەرچوونی چەند کوردێکی دانیشتووی نەرویج لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەو وڵاتە، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، پیرۆزبایی خۆی و ناوەندەکەیان ئاڕاستەی سەرجەمیان دەکات، هاوکات دەشڵێ، ئەوەش ئەنجامی سەردانی شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی بۆ ئەو وڵاتە بوو، کە تێیدا لەگەڵ بەشێک لە کوردانی دانیشتووی ئەو وڵات کۆبووە، و داوای لێکردن دەنگ بە کاندیدە کوردەکان بدەن، تا ببنە دەنگی کورد لەو وڵاتە.

دەقی پەیامی پیرۆزباییەکە:

بە ناوی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج پیرۆزباییەکی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم ئەو 10 خوشک و برا کاندیدە کوردانە دەکەین، کە لەسەر لیستی پارتە جیاوازکان بوون و بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەرچوون.

بەڕێزان کوردستانیانی دیاسپۆرا بە گشتی و کوردستانیانی نیشتەجێی نەرویج بەتایبەتی ، پێش هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، بەڕێز شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، سەردانی نەرویجی کرد و لەگەڵ چەندین کوردی کاندیدی پارتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا و، زۆر جەختی لەوە کردەوە هەموو کوردانی نیشتەجێی نەرویج وێڕای هەبوونی بیروڕای جیاواز، یەکڕیز بن، بە هەموان کار بۆ دەرچوونی کاندیدە کوردەکان بکەن، هەروەها ئەو کاندیدانەشی دەردەچن، ئەوا دەنگی کورد بن و پێکەوە کار بۆ رەسانەیاتی و فەرهەنگ و شوناسی کوردی بکەن.

هەر لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ نەرویج، بەڕێز شفا بارزانی لەگەڵ چەندین کوردی دانیشتووی ئەو وڵاتە کۆبووە و داوای لێکردن کە چالاکانە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەنە کاندیدە کوردەکان، هەر ئەوەش هۆکار بوو بۆ یەکەمجار کوردانی ئەو وڵاتە بە جۆش و خرۆشەوە بڕۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بە کاندیدە کوردەکان بدەن، هەربۆیەشە لە ئەنجامدا 10 خوشک و برای کوردی دانیشتووی ئەو وڵاتە، لەسەر لیستی پارتی جیاوازەکانی نەرویج، توانیان دەنگی پێویست بێنن و ببنە ئەندامی چەند شارەوانییەکی وڵاتەکە، هەر ئەمەش بەشێکی گرنگی سەردانەکەی بەڕێز شفا بارزانی بوو، هاوکات ئامانجی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییشە، ئێمەش وەک ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، بە ئەنجامەکەی دڵخۆشین و بە سەرکەوتنێکی مەزنی دەزانین.

هیوادارین لە وڵاتەکانی دیکەش کوردستانیان بتوانن بەم شێوەیە کار بکەن و پێکەوە دەنگ بدەن بۆ سەرخستنی کاندیدە کوردەکان بۆ شارەوانییەکان و پەرلەمانی وڵاتان، تا ئەوانیش چالاکانە بەشداری سیاسەتی ئەو وڵاتانە بکەن لە ڕێی پارت و پەرلەمانەکانیانەوە و دەنگی کورد بن.

لێرەوە سوپاسی بەڕێز کاک شفا بارزانی دەکەین، بەوپێیەی لە کاتێکی زۆر گرنگدا سەردانی کردین، کە پەیامی یەکڕیزی دایە کوردستانیان، هەروەها سوپاسی کوردستانیانی نەرویجیش دەکەین، ئەوانیش بە سنگێکی فراوان و باوەشێکی گەرمیان بۆ داخوازییەکەی بەڕێز شفا بارزانی کردەوە و پەیام و داواکارییکەیان جێبەجێکرد.

هەڤاڵان کوردستانیانی خۆشەویست، لەمڕۆەوە دەبێت دەستپێبکەین و رێگەی هەزاران میل لە هەنگاوێکەوە دەستپێدەکات، بۆ ئەوەی دەنگی کورد بچێتە نێو مەحفەلەکانی نێودەوڵەتی و سیاسەتی وڵاتان، دەبێ خەڵکانێکمان هەبن دەنگمان بەرز بکەنەوە ببنە کلیلی پەیوەندییەکانمان.

دووبارە پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی ئەو خوشک و برا بەڕێزانە دەکەین، کە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی نەرویج دەرچوون، بە هیواین ئەو بەڵێنەی بە کاک شفا بارزانیان دا پێوەی پابەند بن، ئەویش دڵسۆزی کورد و کوردبوون بن، هیواداریشین بە کار و پڕۆژە ناوازەکانیان سەرنجی سەرجەم نەرویجییەکانیش بۆ خۆیان رابکێشن، تا بتوانن لە دوو ساڵی دابێت، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کاندید بکرێن و سەرکەوتوو بن، تا کوردیش لە ناو پەرلەمانی وڵاتێکی وەک نەرویج ببێتە کۆڵەکەیەکی ئەساسی.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی نەرویج
١٥ی٩ی٢٠٢٣

___

دەستگیرکراوێکی کورد ژیانی لە مەترسیدایە

KDC

ئیتڵاعات زیندانییەکی کورد دەکوژن

KDC

کۆمیتەی ئافرەتانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW