KDC

کۆنفدراسیۆن: دەوڵەتە داگیرکەرەکانی كوردستان نەیانتوانی ریفراندۆم ڕاگرن

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەبۆنەی ساڵوەگەڕی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، پەیامێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن: دەوڵەتە داگیرکەرەکانی كوردستان تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا بە هێرش و هەڕەشەکانیان بۆ سەر باشووری کوردستان، نەیانتوانی ئەو پرۆسە ڕەواو دیموكراتیكە ڕاگرن و خەڵكی كوردستان لە ژێر ڕێبەرایەتی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەوكاتی هەرێمی کوردستان، بە ئیرادەیەكی یەكگرتووانەی بەهێزەوە پرۆسەكەیان سەرخست.

دەقی پەیامەکە:
پیرۆزە ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان

لە ٢٥ی سێپتەمبەری ۲۰۱۷، خەڵکی کوردستان ڕیفراندۆمیان بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان ئەنجامداو لە ئاكامدا، 93٪ بەشداربووانی دەنگدانەكە بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دا.

ڕیفراندۆمی 25ی ئەیلوولی ۲۰۱۷ لە مێژووی
خەڵکی کوردستاندا شوێنێکی تایبەت و گرنگی هەیە و بە یەكێك لە پیرۆزترین رووداوەكانی دیرۆكی نەتەوەكەمان ئەژمار دەكرێت.

ئاشكرایە دەوڵەتە داگیرکەرەکانی كوردستان تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا بە هێرش و هەڕەشەکانیان بۆ سەر باشووری کوردستان، نەیانتوانی ئەو پرۆسە ڕەواو دیموكراتیكە ڕاگرن و خەڵكی كوردستان و بە ڕێبەرایەتی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەوكاتی هەرێمی کوردستان، بە ئیرادەیەكی یەكگرتووانەی بەهێزەوە پرۆسەكەیان سەرخست و بەم هەنگاوە شكۆ و شانازیان بۆ خۆیان تۆمار كرد.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وێڕای پیرۆزبایی ساڵوەگەری ڕیفراندۆم، هیوا خوازە حیزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو بەدیهاتنی ئازادی و سەربەخۆیی بۆ كوردستان تەبا و یەكڕیز بن.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

25.09.2023

___

ئاسایشی سلێمانی سێ باندی ساختەکردنی پارەیان دەستگیرکرد

KDC

ڕێکەوتنی نێوان ئێران پاکستان (نەوت بەرامبەر برنج )

KDC

سوید: هەڵمەتێکی زۆر شەڕانگێزانە دەکرێتە سەرمان

nusar1
KDC

FREE
VIEW