KDC

پەیامێک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

هاووڵاتیانی خۆشەویست
کۆڕو کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان
وڵاتانی هاوپەیمانی جیهانی دژ بە داعش
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان

وەکوو ئێوەی بەڕێز ئاگاداران جارێکی دیکە سوپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران، بە سیاسەتی شەلم کوێرم نابوێرم لە هەنگاوێکی ترسەنۆکانەی دیکەدا، بە بیانووی پڕوپوچ هێرشی موشەکی کردە سەر هەولێری هۆلاکۆ بەزێن پایتەختی ئاشتی و پێکەوە ژیان.
بڕوبیانووی بێبنەمای رژێمی پەتوسێدارەی ئێران وەکوو هەمیشە گۆیا بوونی بنکەی ئێسرائیل لە کوردستانە. بەڵام وەکوو هەموو جارێک کاربەدەستانی باڵای هەرێمی کوردستان و تەنانەت لێکۆلینەوەکانی حکومەتی فیدراڵی عێراق، لە ڕابردوودا ئەوەیان سەلماندوە کە هیچ بنکەو ناوەندێکی ئیسرائیلی لە کوردستان بوونی نیە.
راستیەکەی ئەوەیە مەلا ئەتۆمییەکانی تاران و جاشەکانیان ناوێرن و ناتوانن لە شوێن و جێگای خۆی وڵامی نەیارەکانیان بدەنەوە، دەنا بە رۆژی رووناک پلەدارو سەربازەکانی ئێران لە سووریە، لوبنان و لە نێو جەرگەی تاران دەکرێنە ئامانج و سپای تیرۆریستی پاسداران دەنگی لێوەنایەت و هەر جار ناجارێ بە بیانووی درۆزنانەو ترسەنۆکانە موشەک و درۆن لە دژی خەڵکی سیڤیلی کوردستان بەکار دێنن. هاوکات کۆی ئێرانیان بۆ خەڵکەکەی کردۆتە گرتوخانەیەکی گەورەو وەکوو ئاوخواردنەوە خەڵکی بێ تاوانی گەلانی ئێران بە گشتی و کورد بە تایبەتی شەهیدو تیرۆر دەکەن.
ئەو سیاسەتە نابەرپرسانەی کاربەدەستانی تاران جیا لە ناسەقامگیری کۆی ناوچەکە، هاوکات وڵاتێکی زنوێری وەکوو ئێرانی لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دا تووشی داڕمان و گۆشەگیری کردوەو لە نێوخۆش خەڵکەکەی برسی و بێدەرەتان کردوون.
پێش هەموو کەس ئەرکی حکومەتی فیدراڵی عێراقە لە دژی ئەم پێشلێکارییە بەدەنگ بێ و کاردانەوەی جیددی هەبێ.
هاوکات ئەرکی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە گشتیی و ئەمریکا بە تایبەتییە کە دژی ئەم ئاژاوەگێرییەی سوپای تیرۆریستی پاسداران هەنگاوی کردەیی بنێن و سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکاری و کردوە تیرۆریستیانە دابنێنن.
کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی وێرای شەرمەزار کردنی کردەوە تیرۆریستییەکانی ئێران دژی کوردستان، هاوکات لە رۆژانی داهاتوودا لە جیهانی دەرەوە دژی ئەو پێشلکاریانە رێپێوان و خۆپیشاندان بەرێوە دەبات و هاوکات لە کۆڕو کۆمەڵی جیهانیدا ئەو سیاسەتە دزێوەی تاران دژی کوردستان و ناوچەکە پتر شەرمەزارو لەقاو دەدات.
سەرفیرازی بۆ کوردستان
درود بۆ گیانی پاکی شەهیدان

کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی
16.01.2024

___

هۆڵەندا: کوردستانیانی ئەو وڵاتە یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکەنەوە

nusar1

پسپۆرێکی نەرویجی: هێزی ئاسمانی سوید یەکێکە لە هێزەگەورەکانی باکوری ئەوروپا

nusar1

ئیتڵاعات هاووڵاتییەکی کوردی پیرانشار دەستگیر دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW