کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لەو وڵاتە ئەوروپییانەی کە باڵیۆزخانەی رژێمی ئیسلامی ئێرانی لێیە، رۆژی شەممە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ و رێکەوتی 20ی1ی2024، خۆپیشاندان دژ بە تاوانەکانی ئەو رژێمە ئەنجام دەدەن و داواش لە کوردانی تاراوگە دەکەن وەک ئەرکێکی نەتەوەییانە بەشدار بن.
دەقی ئاگادارییەکە:
رۆژی شەممە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ رێکەوتی 20ی1ی2024، دژ بە تاوانەکانی رژێمی ئێران لە هەریەکە لە رۆژئاوای کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان، لە تازەترین تاوانیدا دوێنێ شەو بە چەندین موشەک و درۆن هێرشیان کرد سەر هەولێری پایتەختی باشووری کوردستان و لە ئەنجامدا چەندین هاوڵاتی سڤیل شەهید و بریندار بوون، خۆپیشاندانی جەماوەری لەبەردەم باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتانی ئەوروپی ئەنجام دەدەین.
هەموو ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی و فیدراسیۆن و کۆمەڵەو ڕێکخراوەکانی سەر بە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ، ئامادەکاری بۆ ئەو خۆپیشاندانە دەکەن و مۆڵەتی فەرمیی بۆ وەردەگیردرێت و داواش لە سەرجەم کوردانی دەرەوە دەکەین، وەک ئەرکێکی نەتەوەییانە بەشداری بن، هاوکات لەو کاتەشدا تەنیا ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرز دەکرێتەوە.
دواتر لە شوێنی خۆپیشاندانەکان ئاگادارتان دەکەینەوە .
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
16ی1ی2024

