KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر ڕێککەوتننامەی جەزائیر


 
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەسەر ساڵوەگەڕی ڕێککەوتننامەی جەزائیری دژ بە کورد و شۆڕشی مەزنی ئەیلوول پەیامێک بڵاو دەکەنەوە، کە تێیدا هاتووە بە هۆی بەرفراوانبوونی دەسەڵاتی شۆڕشی ئەیلوول لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، ڕژێمی ئەوکاتی عێراق لە جەزائیر و بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەو وڵاتە، لەگەڵ شای ئێران ڕێککەوتن پشتیوانی شۆڕشی کورد نەکەن و، لە بەرامبەردا عێراق چەند ناوچەیەکی کەنداوی عەرەب بداتە ئێران، هاوکات جەختیش لەوە دەکەنەوە، کە هەمیشە وڵاتانی عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا چەندە ناکۆک بن، بەڵام لەسەر دوژمنایەتی گەلی کوردستان هەمیشە کۆکن.
 
دەقی پەیامەکە:
 
ڕێککەوتننامەى شومی جەزائیر، لە ڕۆژی 6ی ئازاری ساڵى 1975 لە وڵاتى جەزائیر و بە نێوەندگیری ئەو وڵاتە، لە نێوان عێراق و ئێراندا واژۆکرا، کە تێیدا سەدام حسێن جێگری سەرۆک کۆماری ئەوکاتەی عێراق ،محەمەد ڕەزاشا، شای ئێران و هواری بۆمیدیان سەرۆکی ئەوکاتەی جەزائیر ئامادەی بوو، بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتننامەیە. پێویست بوو ئێران دەست لە پشتگیری کردنى کوردى باشوورى کوردستان هەڵگرێت، چونکە شۆڕشى ئەیلوولى مەزن، جۆرێک دەسەڵاتی فراوانی لە  ناوچە کوردستانییەکاندا هەبوو، تا دەھات سەرکەوتنەکانی کورد و شۆرش ڕوو لە فراوانی بوو، لە بەرامبەر ئەوەشدا، عێراق هێڵی سنوری شەتولعەرەب بداتە ئێران، لە دواى واژۆکردنى ڕێککەوتنننامەکە، شۆڕشى کورد لە باشوورى کوردستان ڕووبەڕووى نسکۆ بووەوە.
بە هۆی ڕێککەوتنی داگیرکارانی کوردستانەوە، شۆڕشی کورد لەو قۆناغەدا كۆتایی ھات و، ڕژێمی بەعس دەسەڵاتی سەربازی خۆی بەسەر باشووری کوردستاندا سەپاند، دێھات و ناوچە سنوورییەکانی ڕاگواست و، ھەزارەھا گوندی کوردستان بەر ئەو شاڵاوە ڕاگوێزانە زۆرە ملێیە کەوت و، قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە.
لەگەڵ ئەوەی ھێندەی نەخایاند شۆڕشی گوڵان و خەبات و گیانفیدایی پێشمەرگە سەری ھەڵدایەوە و، پلانی گڵاوی دوژمنکارانەی داگیرکەرانی کوردستان شکستی ھێنا، پاشان عێراق لەو ڕێککەتنە پاشگەز بووەوە و شەڕی ھەشت ساڵەی عێراق-ئێرانی لێکەوتەوە، لەو قۆناغەدا تا ڕاپەڕینی بەھاری 1991 ڕژێمی بەعس زۆر تاوانی دژە مرۆڤایەتی ئەنجام دا، هەر لە جینۆساید و ئەنفال و کیمیاباران و ڕاگوێزانی زۆرە ملێ و کاولکردنی دێھات و شارە کوردییەکان و، زۆر تاوانی دیکە.
 
هەروەها بە سەدان هەزار هاوڵاتی کوردی لە زیندانەکانیدا بەندکردن و، چەندین هاوڵاتی کورد لە ژێر ئەشکەجەی نێو زیندانەکاندا گیانیان لە دەستدا.
 
ئێستا چوار دەیە بەسەر ڕێککەوتننامەی جەزائیر تێپەڕ دەبێت، دەوڵەتانی ئێران و تورکیا  و عێراق و سوریا، چەندین  ڕێککەوتنیان لە دژی کورد ئەنجامداوە، نوێترین ڕێککەوتن، بەرەنگاربوونەوەی ڕیفراندۆمی ساڵی 2017 ی  هەرێمی کوردستان بوو، لە ھاوکاریکردنی حکومەتی عێراقی بۆ ھێرشکردنە سەرھەرێمی کوردستان و، سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ھەرێمدا، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، کە کورد ھەمیشە لە بەردەم ھێرشی دوژمنکارانەی دوژمنەکانی دایە و، ھیچ کات ئەو وڵاتانەش نابنە دۆست و بەردەوام بۆ خستنی کورد لە ئامادە باشیدان، چەندە ناکۆکیش بن، بەڵام لەو خاڵەدا یەک دەگرنەوە و ناکۆکیان نامێنێ.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
06.03.2024

___

ئەمەریکا سزای پێنج لە هاوکارانی قاعیدە لە تورکیا دەدات

KDC

نەتەوەتەکگرتووەکان یەک ملیار دۆلار ی بۆ کۆمەکی مرۆیی لە ئەفغانستان کۆکردەوە

KDC

چالاکیەکانی مانگی ٨ ی ساڵی ٢٠٢٣ ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی

KDC
KDC

FREE
VIEW