ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، ئامادەکارییەکانیان بۆ ئاهەنگێکی قەشەنگیان بە ئامادەبوونی چەند هونەرمەندێکی کورد ڕێک دەخەن.
بە سەرپەرشتی ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا و ناوەندەکانی ڕەوەندی کورستانی لە شاری بازل و سویسرا و بە هاوکاری ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد (سوریا) و پارتی ماف و ئازادی Hak Par، ئاهەنگی جەژنی پیرۆزی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی ساز دەکرێت، کە تێیدا هەریەکە لە هونەرمەندانی دەنگ خۆش و بە توانا، دارا سەعدون، ئەحمەد جەزراوی، میوزیکوانان و وێنەگری ناوداری شاری زیورخ عادلی فتۆگراف (Fotos Adel ) بەشداری دەبن.


شوين : شاری زیورخ -سویسرا
ناونیشان:
Schweighofstrasse 296, 8055 Zürich
کات : 16:30 بۆ 21:00
بەروار: 2024.03.23
جێیباسە لە ڕێورەسمەکەدا
گۆرانی ، هەڵپەرکێی کوردەواری و
،کردنەوەی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز چەند بابەتێکی کولتوری کوردەواری بەڕێوەدەچێت و هاتن بێ بەرامبەرە
بۆ زیاتر زانیاری پەیوەندی بەو دوو ژمارە تەلەفونە بکەن : –
076 683 33 87 076 819 53 40

