KDC

بەیاننامەی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە ساڵیادی ئەنفال

وەك نەریتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوە و کاروباری کۆمۆنوێڵس و گەشەپێدانی بەریتانیا، لە یادەوەری ٣٦ ساڵەی ئەنفالدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەدا لۆرد ئەحممد تاریق وەزیری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمۆنوێڵس و نوێنەری تایبەتی سەرۆك وەزیران بۆ ڕێگری کردن لە توندوتیژی سێکسی لە ناوچەکانی شەڕدا وتی: “لەو ڕۆژە غەمگینەدا یادی هەموو ئەو پیاو و ژن و منداڵانە دەکەینەوە، کە بوونە قوربانی کامپەینی نامرۆیی و سیستەماتیکی سەدام حسێن لە دژی کورد و گرووپە کەمینەکانی تر لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٦ و ١٩٨٩.

لە ئەنفالدا کردەوەی ترسناك ئەنجامدران، لە ڕاگوێزانی بە زۆرەملێ، کوشتن و ئیفلینج کردنی (پەنجا تا سەد) هەزار کەس و تێکدانی (چوار) هەزار گوند.

لە ڕۆژی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤، ستافی کونسڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر سەردانی هەڵەبجەیان کرد بۆ ڕێزلێنان لە گیانی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەی سەدام حسێن لە ساڵی ١٩٨٨، ئەوەش لە دەرئەنجامی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی هاووڵاتیانی کورد.

ئەمڕۆ یادەوەری هەموو ئەوانەی، کە لەو کامپەینە گیانیان لە دەستدا بەرز ڕادەگرین، هاوخەمی خۆم و نزاکانم بۆ قوربانیان و ڕزگاربووان دەنێرم، کە بەردەوامن لە ئێش و ئازارەکانی ڕۆژانەیان بە هۆی ئەو تراژیدیایەوە. شانشینی یەکگرتوو بەردەوام دەبێت لە پابەندبوون بە پشتگیرییەکانی لە ئاسایش، سەقامگیری و گەشەسەندنی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عیراق.
لینکی تایبەت بە بەیاننامەکە:
https://www.gov.uk/government/news/statement-on-36th-anniversary-of-the-anfal-campaign

___

ئەڵمانیا :پلانی هەیە ،مافی مانەوەی هەمیشەیی بۆ ئەوانەی مافی پەنابەرتیان ڕەتکراوەتەوە ببەخشێت

nusar1

تورکیا بەپشتیوانی نێودەوڵەتی بەنیازە ئاوارەکان لە باکوری ڕۆژئاوایی سوریا نیشتەجێ بکات

nusar1

کاردانەوە نێودەوڵەتیەکان لەسەر هێرشەکەی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا

nusar1
KDC

FREE
VIEW