KDC

ئەمەریکا: نیگەرانین لە هەندێ دەوڵەت کە خراپ مامەڵە لەگەڵ پەنابەران دەکەن

كۆمسیۆنی باڵای كاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، لە ساڵوەگەڕی واژۆكردنی رێككەوتنی تایبەت بە پەنابەران داوا دەكات هەمووان پابەند بن بە بنەما بنەڕەتییەكانی رێككەوتنی پەنابەرانەوە، هاوکات نیگەرانی خۆیشیان لە هەندێ وڵات ناشارنەوە، کە پابەند نین بە رێکەوتنەکە و بە خراپی مامەڵە لەگەڵ پەنابەراندا دەکەن.

لە راگەیاندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بۆ 70هەمین ساڵوەگەڕی واژۆكردنی رێككەوتنی پەنابەران کە لە ساڵی ١٩٥١ کراوە، هاتووە، کە پابەندبوونی واشنتنی بە رێككەوتنە و پشتیوانی پەنابەران لەسەر ئاستی جیهان دووپاتكردۆتەوە.

فیلیبو گراندی سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای كاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، دەڵێ: “بە هۆی ئەو رێککەوتنەوە ژیانی ملیۆنان كەس رزگاركراوە، بەڵام نیگەرانین لە هەوڵی ئەم دواییەی هەندێ دەوڵەت بۆ پشتگوێخستنی بنەماكانی رێككەوتنەکە، لەوانە دوورخستنەوەی پەنابەران و رەتكردنەوەی داواكاری مافی پەنابەری و، دوورخستنەوەیان لە سنوورە دەریایی و وشكانییەكان و رەوانەكردنیان بۆ وڵاتانی دیكە و، خراپ مامەڵەكردن لە گەڵیاندا”.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کوردستان تیڤی دەکات

KDC

دادگای دەستووری تورکیا لێکۆڵینەوە لە پرسی داخستنی هەدەپە دەکات

KDC

بەرنامەی ناوکی ئێران :-نوێنەرانی وڵاتانی ئەوروپا هەڵوێستی نوێی ئێران پێچەوانی ڕێکەوتنەکانی پێشووە

KDC
KDC

FREE
VIEW