KDC

کۆنفدراسیۆن پەیامێک لەسەر هێرشەکەی مانهایم بڵاو دەکەنەوە

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە توندڕەوییەی شاری مانهایمی وڵاتی ئەڵمانیا دەکەن، کە بە هۆیەوە کارمەندێکی پۆلیس بە دەستی پەنابەرێکی ئەفغانی گیانی لە دەستدا، جەختیش لەوە دەکەنەوە، کە هەمیشە داکۆکی ئەوان بۆ ئەوەیە پەنابەران ڕێز لە یاسا و ڕێساکانی وڵاتانی خانەخوێ بگرن و بەردەوام دوور بن لە ئاژاوەگێڕی و نانەوەی پشێوی.

دەقی پەیامەکە:

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە توندڕەوییەی شاری مانهایمی وڵاتی ئەڵمانیا دەکات، کە بە هۆیەوە کارمەندێکی پۆلیس بە دەستی پەنابەرێکی ئەفغانی گیانی لە دەستدا.
لە کاتێکدا دامودەزگا ئاسایشییەکان لەم وڵاتانە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ڕێکخستنی یاسا و ڕێساکان لە ئەرکدان، جێی داخە بەو شێوەیە ڕووبەڕووی هێرشی دڕندانە ببنە و لە هەمان کاتدا ئەو هێرشبەرە پەنابەر بێت و لەم وڵاتە دەرگای ژیانێکی نوێی بۆ کرابێتەوە.
هەمیشە داکۆکی ئیمە بۆ ئەوەیە پەنابەران ڕێز لە یاسا و ڕێساکانی وڵاتانی خانەخوێ بگرن و بەردەوام دوور بن لە ئاژاوەگێڕی و نانەوەی پشێوی.
چونکە ئەم جۆرە هێرش و کردەوانە کاریگەری خراپیان لەسەر بارودۆخی پەنابەران دەبێت و یاسا و ڕێکارەکانی وڵاتان توندتر دەکات و لە بەرامبەردا بیری ڕاستڕەویش دژ بە پەنابەران زیاتر دەکات.
بۆیە بە توندی هەر هێرشێکی لەو جۆرە و لە هەر وڵاتێک مەحکوم دەکەین و هیواخوازین پەنابەرانی کورد لەو جۆرە کردەوانە بەردەوام دوور بن.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

___

تایمز: گەڕاوەکانی سووریا ڕووبەڕووی زیندان و ئەشکەنجە و کوشتنی دەستبەجێ دەبنەوە

KDC

وەزارەتی ناوخۆ :12موشەکی بالیستی لە ڕۆژهەڵاتەوە ئاراستەی هەولێر کراوە

nusar1

هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق هیچ لە بارودۆخ ناگۆڕێت

KDC
KDC

FREE
VIEW