کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە پەیامێکیدا، کە ئاڕاستەی کوردانی دیاسپۆرا دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا دەنگ بە کاندیدە کوردەکان بدەن، ئەوەش لە پێناو کورد و کوردستان بەو پێیەی کوردی زیاتر ببنە پەرلەمانتاری یەکێتیی ئەوروپا.


دەقی پەیامەکە:
سەرجەم کوردانی کوردپەروەری دیاسپۆرا ئاگادار دەکەینەوە، کە هەموو هەوڵێکیان بدەن و دەنگ بەو کاندیدە کوردانە بدەن بۆ پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا، وەک کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی داواتان لێ دەکەین، کە لە پێناو کورد و کوردستان دەنگیان پێ بدەن تا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا دەرچن و ببنە ئەندامی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا، بە هیواین هەموو کوردێکی دڵسۆز و کوردپەروەر بە دەم داواکەمانەوە بێن، چونکە هەتا کوردی دڵسۆز ببنە پەرلەمانتاری یەکێتیی ئەورووپا ئەوەندە بۆدۆزی ڕەوای کورد و کوردستان باشە.
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی