بەڕێزان و خۆشەویستانی تاک بە تاکی ڕەوەندی کوردستانی لە تاراوگە.
پاش دوو مانگی دی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز جارێکی دیکە بە خۆشی و شادی دەگەڕێتەوە، ئەو دەرفەتە بە ھەل دەقۆزینەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییمان پێشکەش بە نەتەوەی کورد بەگشتی و گەلی کوردمان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی بکەین، ھیواخوازین ئەم جەژنە دەرفەتێک بێت بۆ سازدانی یەک ئاھەنگی نەورۆز لە لایەن ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە …
لەم ڕوانگەوە ھەموو لایەکتان بانگھێشت دەکەین بۆ بەشدار بوون لە گەورەترین ئاھەنگ و ڤیستیڤاڵی یادێکی پیرۆزی نەتەوەیی لە ڕۆخی ڕووباری ڕاین لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا.
گڕی مەشخەڵی نەورۆز و زایەڵە و ھاوارمان پێکەوە بەرز دەکەینەوە وەک پاڵپشتییەک بۆ کەسوکار و ڕۆڵەکانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان.لە پێناو چەسپاندنی خەبات و تێکۆشانی نەتەوەکەمان و فەراھەم کردنی ماف و کەرامەت و ئازادی خۆی ….
جارێکی دی لێرەوە ئازیزانمان لە ڕەوەندی کوردستانی بانگھێشت دەکەین بۆ ئەم ئاھەنگە نەتەوەییە پیرۆزە، ئامادەییتان دەرخستنی گیانی چەسپاندنی زێترە بۆ کەلەپووری نەتەوەیی و پاڵپشتییەکیشە بۆ یەکێتی کوردستانی ، ھەروا ئامادەییتان جێگای ڕێز و ستایشە و بەڵگەی ھۆشیاری نەتەوەیی و نیشتیمانیتانە ..
نەورۆزتان پیرۆز و کوردستان ئاوەدان و گەشاوە،
سەر بەرزی و نەمری بۆ شەھیدانمان
شوێن : köln Deutzer werft
روز : ٢٢/ ٣ /٢٠٢٥
کات : 13:00 بو 19:00
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی/ KDC
جڤاکی کورد لە ئەلمانیا