بەرپرسی ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانه ئاگاداری سەرجەم ئەندامانی کۆنفیدراسیۆن ،فیدراسیۆن ،ناوەند ،ڕێکخراو و کۆمەڵەکان دەکاتەوە ، کە بەپێی دەستوری پەسەندکراوی کۆنگرەی دووەمی کۆنفیدراسیۆن لە بەرلین ، (لۆگۆ) و (ناوی کۆنفدراسیۆن گۆڕا بۆ کۆنفیدراسیۆن)، بۆ ئەو مەبەستەش داواکارین ھەر نووسراوێک بە ڕێنووسی نوێ (کۆنفیدراسیۆن) بنووسرێ و لۆگۆی نوێی بۆ بەکار بھێنرێت.
دەقی ئاگادرییەکە:-
گۆڕینی لۆگۆی سەرجەم پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا
ھەڤاڵانی ئەندام سڵاوێکی گەرم
داواکارین لە سەرجەم ئەندامانی کۆنفیدراسیۆن، فیدراسیۆنەکان، ناوەندەکان، رێکخراوەکان، ھاوکارمان بن بۆ گۆڕینی ناو و لۆگۆی سەرجەم پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا، وەک دەزانن لە گۆنگرەی دووەمی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بەرلین، (لۆگۆ) و (ناوی کۆنفدراسیۆن گۆڕا بۆ کۆنفیدراسیۆن)، بۆ ئەو مەبەستەش داواکارین ھەر نووسراوێک بە ڕێنووسی نوێ (کۆنفیدراسیۆن) بنووسرێ و لۆگۆی نوێی بۆ بەکار بھێنرێت.
لەگەڵ ڕێزمان
ھەرمن ئەحمەد
بەرپرسی ئۆفیسی ڕاگەیاندن و ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەریی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی