KDC

لیتوانیا سەبارەت بە گیان لەدەستدانی کۆچبەرە عێراقییەکەوە روونکردنەوە دەدا

وەزارەتی نێوخۆی لیتوانیا سەبارەت گیان لەدەستدانی کۆچبەرێکی عێراقییەوە روونکردنەوەی بڵاوکردەوە و، تێیدا رەتیکردەوە بە هۆی ئازاردانی ئەوانەوە کۆچبەرێکی عێراقی گیانی لە دەستدابێت.

وەزارەتی نێوخۆی لیتوانیا لە راگەیەنراێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هەواڵانەی باس لە گیان لەدەستدانیکۆچبەرێکی عێراقی بە هۆی ئازاردانی هێزی پاسەوانیسنووری لیتوانییەوە بووبێ، دوورن لە راستییەوە و بەشێکەلەو شەڕەی حکوومەتی بیلاڕووس هەڵیگیرساندووە.

لای خۆشییەوە، حکوومەتی بیلاڕووس لەسەر ئەو پرسەوەڵامی دایەوە و رایگەیاند، کۆچبەرێکی عێراقی لە نێوسنووری لیتوانیا زۆر بە خراپی ئازاردراوە و گەڕێندراوەتەوەبۆ بیلاڕووس، بەو هۆیەشەوە گیانی لە دەستداوە،ئەلێکساندەر ڤۆڵفۆڤیچ، بەرپرسی ئەنجوومەنی ئاسایشیبیلاڕووس رایگەیاند، کۆچبەرە عێراقییەکە هێندە خراپ ئازاردرابوو، کە پاسەوانانی سنووری بیلاڕووس نەیانتوانییارمەتی بدەن و ژیانی رزگاربکەن، بەڵام حکوومەتی لیتوانیاهەواڵەکە رەتدەکاتەوە.


گوتەبێژێکی وەزارەتی نێوخۆی لیتوانیا رایگەیاند، ئەوەیدەبیندرێت شەڕێکی شێواندنی راستییەکانە و، شەویرابردوو هیچ رووداوێک و بەکارهێنانی هێز لەسەر سنووررووینەداوە.

 
رەستەماس لیوباجیڤاس، فەرماندەی هێزی پاسەوانیسنووری لیتوانیاش گوتی: “دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم کە لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا هیچ بارودۆخێک نەبووە، کە تێیدائەفسەرانی پاسەوانی سنوورمان هێز بەکاربهێنن.

 
فەرماندەی هێزی پاسەوانی سنووری لیتوانیا ئاماژەیبەوەش کردووە، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کەکۆچبەران بریندارکراون، هەواڵی ساختەن و تەنانەت هەواڵیمەرگی ئەو کۆچبەرە عێراقییەشی تەنیا لە میدیایبیلاڕووسدا بینیوە.


 لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، حکوومەتی لیتوانیاهەڕەشەی لە پەنابەرانی عێراق کرد و، رایگەیاند وەکتاوانبار مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن، نوێنەری کۆمسیۆنییەکێتی ئەورووپاش گوتی:

___

کۆچبەرێک لە سنوری نێوان ئیسپانیا و فەرەنسا بزر دەبێت

nusar1

کۆچبەرە کوردە دیپۆرتکراوەکانی سووریا دەگەڕێندرێنەوە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی پڕۆفیسۆر نادر نادرۆڤ دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW