وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق دەڵێ، هاوكاری ئه‌و عێراقییانه دەکەن، کە له بیلاڕووسیا و لیتوانیا گیریان خواردووه.
ئیڤان فایەق وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگەیاند، عێراق پابه‌ندی هه‌ڵوێستی فه‌رمیی خۆیه‌تی، كه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی كۆچبه‌رانه، دەشڵێت، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بگەڕێتەوە، با په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانه‌وه بكا.
ئیڤان فایەق ئامادەیی وەزارەتەکەشی دەربڕی، کە بەردەوامن له په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه‌کانی مافی مرۆڤ بۆ به هاناوه‌چوونی ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه، تا هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی ژیانیان بۆ دابین بكرێ و بگەڕێندرێنەوە.
جێگەی باسە، تا ئێستا سەدان کۆچبەری عێراقی، له لیتوانیا و بیلاڕووسیا، ناتوانن به‌ره‌و ئه‌ورووپا بپه‌ڕنه‌وه و، له لایه‌ن پاسه‌وانی سه‌ر سنووری لیتوانیاوە رێگه‌یان لێگیراوه.