کەسوکاری کۆچبەرێکی کورد بێ سەروشوێ، داوا دەکەن سۆراخی کوڕەکەیان بکرێ و هەرکەسێکیش زانیاری هەیە، ئەوا ئاگادارییان بکەنەوە.
وەک لە داواکارییەکەی خانەوادەی گەنجەکەدا هاتووە، گەنجێکیان بە ناوی هاوبەش خالید عوسمان، کە دانیشتووی شاری سلێمانین، لە رێککەوتی ١٢ی٧ی ئەمساڵ بە مەبەستی چوونە هەندەران بە ڕێکەوتووە و، بەڵام رۆأی ٢٢ی٧ بەلەمەکەیان لە نێوان ئاوی تورکیا و یۆنان، ژێر ئاو کەوتووە و ژمارەیەکیان لە لایەن پۆلیسی دەریاوانی هەردوو وڵات رزگار کراون و ناوبراو بێ سەروشوێنە، خانەوادەی ئەو گەنجە کوردە، داواکارن هەر کەسێ زانیاری لەسەر کوڕەکەیان هەیە، ئەوا بە رێگەی ئەو ژمارە تەلەفۆنانەی بڵاویان کردوونەتەوە، ئاگادارییان بکەنەوە، چونکە لە بارودۆخێکی سەختی دەروونیدا ژیان دەگوزەرێنن.
دەقی داواکارییەکە:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان ..
وەکو ئەرکێکی ئاینی .
وەکوئەرکێکی کۆمەڵایەتی .
وەکوئەرکێکی نەتەوایەتی .
وەکوئەرکێکی مرۆڤایەتی .
ئەم پۆستە شەیر بکەن و بڵاوی بکەنەوە .
بانگەواز !!!
بۆهەرکەسێک لەهەرکوێیەکی ئەم جیهانەدایە
بۆهەموئەوخوشک وبرایانەی لەدەرەوەی وڵاتن بەتایبەتئەوانەی لە وڵاتی(تورکیا و یۆنان ) نیشتە جێن یاخودبەهەرهۆکارێک ڕێگیان یان کەوتۆتە ئەودوو وڵاتە .
بۆکونسڵخانەی عێراق لەهەردو وڵاتی تورکیاو یۆنان.
بۆنوێنەرایەتی حیزبە کوردیەکان لەوڵاتان .
بۆڕێکخراوی ( U . N ) لەوڵاتان .
بۆڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان .
بۆبازرگان وکاسبکارە بەڕێزەکان لە تورکیا و یۆنان .
بەڕێزان …
ئەم گەنجەی وێنەکەی دانراوە ناوی( هاوبەش خالیدعوسمان تۆفیق/چۆخماخی)بە مەستی سەفەر کردنبەرەو دەروەی وڵات ڕۆژی(٢٠٢١/٧/١٢) لەشاریسلێمانی بەڕێکەوتوە بەڵام ڕۆژی(٢٠٢١/٧/٢٢) لەئاوەکانی نێوان(تورکیا ویۆنان) بەلەمەکە یان ژێرئاوکەوتوە دیارە ژمارەیەکیان لەلایەن پۆلیسی تورکیاویۆنانەوە ڕزگارکراون بە ڵام (هاوبەش خالید)و ژماریەکیتریان بێ سەروشوێنن .ئێستا خانەوادکەیان لەحاڵەتێکیدەرونی زۆرخراپدا دەژین . بۆیەداواکارین هەربەڕێزێکهەر زانیاریەکی هەیە لەبارەیەوە
ئاگاداری ئەم ژمارەتەلەفونانە بکاتەوە .خوایگەورەچاکەی چاکەکاران وون ناکات.
٠٧٧١٩٩٢٨٣٠٨_ ٠٧٧١٠٩٦٩٧٦٠٥_٠٧٧٠١٣٩٩٠٦٤
لەگەڵ ڕێزی خانەوادەی هاوبەش خالید عوسمانچۆخماخی