KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی پڕۆفیسۆر نادر نادرۆڤ دەکات

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی پڕۆفیسۆر نادر نادرۆڤ دەکات

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی، پڕۆفیسۆر و زانای كوردی كازاخستان پ. د. (نادر كه‌ریم نادرۆڤ)مان پێگەیشت.

وەک ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان، ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکار و سەرجەم هاوڕێ و هەڤاڵانی پڕۆفیسۆر نادر نادرۆڤ دەکەین.

بۆ ئەم خەمە قووڵە و لە دەستدانی پڕۆفیسۆر، هیواخوازین ئەمە دواكۆست و ناخۆشی خانەوادەکەی بێت، خودای گەورە سەبووری هەموومان بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە

نادر نادرۆڤ

  • نادر نادرۆڤ له‌ (6ی كانوونی دووه‌م/ جێنیوه‌ری 1932) له‌ هه‌رێمی نه‌خچیڤانی ئازه‌ربا‌یجان له‌ دایكبووه‌.
  • ساڵی 1933 خێزانه‌كه‌ی روویانكردووه‌ته‌ پایته‌ختی كازاخستان.
  • سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كورد (به‌ربانگ)ی‌ كازاخستان و جێگری یه‌كه‌می ئه‌كادیمیای ئه‌ندازیاری كازاخستان بووه‌.
  • له ‌هه‌مانكاتدا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی زانستی نه‌وت كاریكردووه.
  • له‌ ساڵی 1992 راگواستنی كورده‌كانی‌ یه‌كێتی سۆڤییه‌ت، له‌ نێوان ساڵانی 1930 تا 1940 بۆ رای گشتی ئاشكرایكردووه‌.
  • نادرۆڤ، له‌ ساڵی 1970 نازناوی زانستی پرۆفیسۆری وه‌رگرتووه‌، له‌ هه‌مانكاتدا به‌ باوكی نه‌وت و غاز ناوبانگی ده‌ركردووه‌.
  • ‌ ساڵی 1983 بووەتە ئەندامی ئەکادیمیای زانستی کۆماری کازاخستان لە سۆڤییەتی پێشوودا.
  • لە ساڵی 2010ـه‌وه‌ راوێژكاری سه‌رۆككۆماری كازاخستان بووە‌.

___

چەند کۆچبەرێکی عێراقی بە رووداوی هاتووچۆ بریندار دەبن

KDC

ڕوسیا سزایی دارایی گۆگل دەدات

nusar1

ناوەندی رەوەندی كوردلە دەرەوە پشتگیری كاندیدێکی كورد لە میونیخ دەكات

KDC
KDC

FREE
VIEW