وەزارەتی نێوخۆی تونس رێگریکردن لە 11 هەوڵی کۆچ ودەستگیرکردنی 231 کۆچبەری راگەیان، کە ئەفغانیشیان تێدایە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتی نێوخۆیتونسەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە دەکا، کە یەکەکانیپاراستنی کەناراوەکانیان، رێگریان لە 11 هەوڵی کۆچکردووە و 231 کۆچبەریشیان دەستگیرکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، کە لە میانەیئۆپەراسیۆنەکاندا، 231 کۆچبەر دەستگیرکراون، کە104یان ئەفغانستانی و ئەوانی دیکە تونسی بوون.
وڵاتانی وەک تونس و لیبیا لە باکووری ئەفەریقا، خاڵێکیدەرچوونە بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت لە رێگەیدەریای نێوەڕاستەوە بە وڵاتانی ئەورووپا بگەن و، ساڵانە هەزاران کۆچبەر بە ئومێدی ژیانێکی باشتر ئەو دوو وڵاتە بۆ دەرچوون بەکار دێنن.