دەزگای لوتکە دەڵی، لە چەند رۆژی دابێت ئەو کۆچبەرە كوردانەی دیپۆرتی سووریا کرابوون، ده‌گه‌ڕ‌ێندرێنەوە ھه‌رێمی کوردستان.
ئاری جه‌لال، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، كاروباره‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچبه‌رانی عێراق و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ته‌واو بوون و، له ئێستادا چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی كاره یاساییه‌كانن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی توركیا، تا له ڕێگه‌ی ئەو وڵاتەوە ھه‌موو كۆچبه‌ره کوردەکان بگه‌ڕێندرێنه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەندرووستی کۆچبەرەکان باشە و ئێستا لە كه‌مپدان و، هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانیان نییە.
رۆژى سێشەممە، 55 کۆچبەر دواى ئەوەى لە هەوڵى گەیشتنیان بە ئەورووپا دەستگیرکران، لەلایەن تورکیاوە رەوانەى سووریا کران و رادەستى بەرەى نوسرە کران.