KDC

کۆچبەرە کوردە دیپۆرتکراوەکانی سووریا دەگەڕێندرێنەوە

ئەو گەنجانەی هەرێمی كوردستان، كه‌ له ‌لایه‌ن توركیاوه‌ دیپۆرتی وڵاتی سووریا كرابوون، دەگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

کۆچبەره‌ کوردەكان ژماره‌یان 57 كه‌سه‌ و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن، دوای ئه‌وه‌ی له‌ توركیا ده‌ستگیر كرابوون، به ‌هۆی ئه‌وه‌ی گوتبوویان‌ له‌ سووریاوه‌ رایانكردووه‌، ده‌سته‌ڵاتدارانی توركیا دیپۆرتی سووریایان كردبوونەوە.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ، هه‌ینی، ئەو گەنجانە بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و كاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆ بگەنەوە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل.

په‌نابه‌ره‌كان له‌ ناوچه‌ی ئه‌عزازی سه‌ر به‌ پارێزگای حه‌له‌بی‌ باكووری سووریا و هاوسنووری توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون.

___

پەنابەرێکی نابینا بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ ئیسپانیا هەڵوەشێندرایەوە

nusar1

سویسرا: چالاکوانێکی سیاسی کورد مەترسی دیپۆرتکردنەوەی هەیە

nusar1

کوردێکی دانیشتووی ئەڵمانیا دەکوژرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW