KDC

چەند پەنابەرێکی رۆژهەڵاتی دیپۆرتی سووریا کراون و چارەنووسیان دیار نییە

تورکیا زیاتر لە سێ هەفتەیە چەند پەنابەرێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانی دیپۆرتی وڵاتی سووریا کردووە، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان دیار نییە.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، 9 پەنابەری خەڵکی پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان، رۆژی شەممە 21ی ئۆگەستی 2021، لە کاتێکدا کە دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە سنوورەکانی ئەورووپا، لە دارستانێکی شارێکی سنووری ئیستانبووڵی وڵاتی تورکیا دەستگیر دەکرێن و، بۆ وڵاتی سووریا دیپۆرت دەکرێن.

ئەو 9 کەسە برێتین لە، بەهمەن شادرەوان، مەسعوود حەیدەری، سەعید ئەحمەدی، دەماوەند پاکسرشت، ئەفشار رۆستەمی، هیدایەت روخزادی، ئارمان رەشیدی، موبین وەلەدبەیگی و فەردین دەرویشپوور.

هاووڵاتییە کوردەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، پاش دیپۆرتکرانیان بۆ سووریا، گوازراونەتەوە بۆ شاری ئەعزازی باکووری ئەو وڵاتە، ئێستا لە کەمپێکی هێزەکانی ئۆپۆسزیۆنی سووریان و، هیچ جۆرە پێوەندییەکیان لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا نەبووە و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکانیان.

شایانی باسە ئەو پەنابەرانە کاتێک لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکراون، لەسەر پێشنیاری قاچاخچییەکەیان، بۆ ئەوەی دیپۆرتی ئێران نەکرێنەوە، خۆیان بە خەڵکی سووریا لە قەڵەم داوە، بەڵام لە سنووری سووریا گوتوویانە، کە خەڵکی ئێرانن و، تەنانەت وێنەی پاسپۆرتەکانیشیان پیشانی هێزە ئەمنییەتییەکان داوە، بەڵام ئەو هێزانە ئەو 9 کەسەیان لە پەنابەرەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان جیا کردووەتەوە.

پەنابەرەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، بە هۆی بەدواداچوونی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، لە رۆژانی رابردوودا گەڕێندرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام بەرپرسانی ئێران تا ئێستا هیچ هەوڵێکیان بۆ گەڕاندنەوە، یا ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئەو 9 پەنابەرە کورده نەداوە.

سەبارەت بە دیاربوونی چارەنووسیان، بڕیارە هەفتەی دابێت، بنەماڵەی ئەو 9 کەسە سەردانی کونسوڵخانەی سووریا لە تاران بکەن.

___

پاسەوانەکانی سنووری پۆڵەندی بە گازی فرمێسک ڕێژ پەنابەران ڕادەگرن

KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز

nusar1

بزانە لە یەک مانگدا چەن پەنابەر لە بیلاڕووسەوە گەیشتوونەتە ئەڵمانیا

KDC
KDC

FREE
VIEW