KDC

یەکێتی ئەوروپا پێنج کەمپی پەنابەران لەیۆنان دەکاتەوە


سۆران حەسەن…
یۆنان :-وابڕیارە لە هەفتەیی داهاتوو یەکێک لە پێنج کەمپەی پەنابەرانی بکرێتەوە،کە لەلایەن یەکێتی ئەورپاوە خەرجی بۆ دابین کراوە
دەسەڵاتداران دەیانەوێت کۆتایی بەهەلوومەرجی سەختی ژیان لە کەمپە کۆنەکان بهێنن
بۆ ئەم مەبەستە یەکێتی ئەورپا ئەم کەمپانەی دروست کردووە ،کە پەنابەرانی لەم کەمپانە نیشتجێبکرێن هەموو پێویستیەکانی ڕۆژانەیان بۆ دابین بکرێت وەک ئاو ،کارەبا ،ساردکەرەوە و گەرم کەروە بۆ وەرزەکانی ساڵ دابین دەکات هەروەها پێویستی خوێندن و چاودێری پزیشکیان بۆ دابین دەکرێت
ئەم کەمپانە دەکەوێتە دورگەیی سامۆس لە وڵاتی یۆنان هەر کەمپێکیان جێگایی ٣٠٠٠ کەس دەبێتەوە ،کەمپەکە بە پەرژینێکی باشی بۆ کراوە و دەرگایی چوون و هاتنەدەروەی بەڕێرەوەکی خولاوەیی سەردەمیانە دروستکراوە هەروەها کەسانی نیشتەجێی ئەم کەمپانە دەتوانن کێسی پەنابەریان پێشکەش بکەن تاوەرگرتنی وەڵام سوودلە شوێنانە وەربگرن ،و ڕۆژانەش لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ تا ٢٠:٠٠ ئازادن لە چوونەدەروە
جێی ئاماژەیە ئەم کەمپانە لە لایەن ڕکخراوەمرۆییەکان و هاریکاریەکان ڕەخنەیەکی زۆری لێدەگیرێت وەک زیندانێکی کراوە ناوی دێنن
،داوا دەکەن کە خەڵک ئازادبن لە چوون بۆ ئەم کەمپانە

سەرچاوە :-
SRF News

___

هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی قاچاخی یەخت و سزادانی 15 ساڵ زیندانی بەسەر قاچاخچییەکدا

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و پارتە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵات لە بەریتانیا لە بەردەم سەفارەتی ئێران خۆپیشاندان ئەنجامدا  

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW