کوردانی شاری نۆرنبێرگ، دژی موشەکباران و هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان گردبوونەوەیکیان ئەنجامدا .
کاتژمێر 15تا 17ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە رێککەوتی 19.09.2021، لە کەنیسەی Lorenzkirche کوردانی دانیشتووی شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیا دژ بە موشەکباران و هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر حیزبە کوردستانییەکانی رۆژهەڵات گردبوونەوە، کە تێیدا بەشێک لە کوردانی ئەو شارە و، ئەندامانی ناوەندی نۆرنبێرگ بەشداربوون.
شایانی باسە ئەو ھێرش و دەستدرێژیانە ئیدانەکران .
ئەوەش لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ لیوا محەمەد باقری، سەرۆك ئەركانی سوپای پاسدارانی ئێران، ئاماژەی بەو بۆردومان و هێرشانە كرد، كە بەمدواییانە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ سەر حیزبەكانی رۆژهەڵات لەنێو خاكی هەرێم ئەنجامدراون، هەڕەشەی ئەوەیشی کرد، کە بەردەوام دەبن.





