KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە فینلاند، ساڵڕۆژی یادکردنەوەی ڕیفراندۆمیان بەرز نرخاند

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە فینلاند، بە ڕێوڕەسمێک، یادکردنەوەی ساڵوەگەڕی ریفراندۆمیان پیرۆز و بەرز نرخاند و چەندین پەیامیش لە لایەن بەشداربووانەوە خوێندرانەوە.

25ی9ی2021 ناوەندی ڕەوەندی کورد لە فینلاند، ڕێوڕەسمێکی تایبەتیان بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا، کە سەرەتا بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و، پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

هەر لە مەراسیمەکەدا، پەیامی ناوەندی ڕەوندی کورد، لەلایەن کەمال چەکۆ خوێندرایەوە و، پاشان لەلایەن حاکم عوسمان پەیامێک بە بۆنەکەوە پێشکەش کرا.

هاوکات لەلایەن حیزبە سیاسییە کوردستانییەکانیشەوە، پەیامی پیرۆزباییان پێشکەش کرد و ئەم ڕۆژەیان بە ڕۆژێکی مێژوویی و گرینگ لە مێژووی نەتەوەکەمان وێناکرد. 

 دواتر لەلایەن نزیر بەرواری ئاخافتنێک لە سەر گرینگی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە باسکرا و، ئامانجی ڕەوەند لە داهاتوودا بۆ بەشدار بووان شیکرایەوە، پاشان بانگهێشتی کەسایەتی لاو، عومەر ئەلیاسی کرا و، ناوبراویش پەیامێکی پێشکەش کرد.

لەلایەن بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە و نوێنەرانی حیزبە سیاسییە کوردسانییەکان، بە پێشکەشکردنی چەپکە گوڵێک، سوپاس و پێزانین و ڕێزگرتن بۆ بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگە و کەسایەتییەکان لەم وڵاتە، کە سەرکەوتوون و توانیویانە  خۆیان بگونجێنن لەنێو کۆمەڵگای فینلاندی، هاوکات لە ئەرکەکانیشیاندا بۆ خزمەت بە نەتەوەکەیان بەردەوام بن.

شایانی باسە، ڕێوڕەسمەکە بە نیوەڕۆخوانێک کۆتایی هات و لە جەوێکی شاددا بەڕێوە چوو.

___

پەیامێک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

nusar1

ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی رۆژی جيهانيى پەنابەرانە

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پشتیوانی لەو ڕێوڕەسمانەی تایبەت بە نەورۆز لەدەرەوە دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW