KDC

ئەڵمانیا: چەند سەربازێک بەگومانی کوشتی کۆچبەران لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت

ئەڵمانیا چەند سەربازێکی پێشووی، کە پاشگری راسترەوە توندڕەوەکانیان هەیە، بەگومانی کوشتنی کۆچبەران لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، کە لە میانەی پشکنیندا دەست بەسەر چەک و کەرەستەی بەکارهاتووشدا گیراوە.

داواکاری گشتی شاری (لانبێرگ)ی ئەڵمانیا، بە گومانی پلانی کوشتنی چەند کۆچبەرێک لێکۆڵینەوە لەگەڵ چەند سەربازێکی  پێشووی یەدەگی (الاحتياط ) سوپای ئەڵمانیا دەکات.

گۆڤاری شپیگل بڵاویکردووەتەوە ، کۆمەڵێک سەربازی وەرزشی  لە هەرێمی ساکسۆنی، کە ژمارەیان  9 سەربازی پێشووی سوپای ئەڵمانیا، تەمەنیان لە نێوان 37 بۆ 53 ساڵدان، بەگومانی سەرکردایەتی و  ئەندامانی  گرووپێکی چەکداری دەستگیرکراون. 

گوتەبێژی داواکاری گشتی بە گۆڤارەکەی راگەیاندووە، ئەم کۆمەڵە یەدەگەی سوپای ئەڵمانیا، گومانە سەرەتاییەکان لەوەن کە ڕق و دوژمنایەتییان بەرانبەر کۆچبەران هەیە.

ئەوەش هاتووە، کە پشکنین و گەڕان  لە مانگی 9، September لە هەرێمەکانی ساکسۆنی خواروو ، نۆر ڕاین، ڤێستفالیا  و بەرلینی پایتەخت ئەنجامدراون، لە ئەنجامدا دەستگیراوە بەسەر چەک و کەلوپەلی و کەرەستەدا، ئاماژەن بە بیری ڕاسترەوە توندڕەوەکان، کە لەلایەن ئەو سەربازانەی پێشووی ئەڵمانیا  بەکارهاتوون.   

شایانی باسە لە راپۆرتەکەدا، ئاماژە بەوە نەدراوە، کە ئەو سەربازە ئەڵمانیانە، چەند کۆچبەریان کوشتووە.

سەرچاوە: نۆڤستی

___

ئەڵمانیا بە دوای سزای نوێدا دەگەڕێت بۆ بیلاڕوس

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاڕاستەی خوشک و برا ئێزدییەکان دەکات

nusar1

شاندێکی رەوەندی کوردی سەردانی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW