KDC

داوا دەکرێت کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانی لیبیا بگەڕێندرێنەوە

كەسوكاری ئەو پەنابەرانەی زیاتر لە 20 ڕۆژە لە لیبیا دەستبەسەرن، داوا لە بەرپرسانی هەرێم و عێراق دەكەن كار بۆ ئازادكردنی پەنابەرەكان بكەن.

زیاتر لە 20 ڕۆژە 57 پەنابەری كورد، كە 40 كەسیان خەڵكی باشووری كوردستانن، لە لیبیا دەستگیركراون و، كەسوكاری ئەو پەنابەرانە لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، ئەو پەنابەرانە ویستوویانە بۆ ئیتاڵیا بڕۆن، بەڵام بەهۆی خراپی كەشوهەواوە بە ناچاری چوونەتە لیبیا و لەوێ دەستگیركراون.

ئاماژەیان بەوەشدا، قسەیان لەگەڵ پەنابەرەكان كردووە و، ژمارەیان 57 كەسە و لە گەراجێكدا دەستبەسەرن.

ئەوەشیان خستەڕوو، پەنابەرەكان خواردنیان زۆر خراپە و كاریان پێدەكرێت و، باری دەروونیشیان بەهۆی ئەو دۆخەوە خراپ بووە.

ئەوان داواكارن لە بەرپرسانی هەرێم و عێراق، هەوڵبدەن ئەو پەنابەرانە بگەڕێننەوە.

___

پیرۆزبایی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینی

KDC

فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ڕیفراندۆمی سەربەخۆی هەرێمی کوردستان پەخشدەکرێت

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی کۆمەڵەی خۆبوونی کرد

KDC
KDC

FREE
VIEW