KDC

فەڕەنسا: دەیان کۆچبەر لە نقومبوون رزگار دەکات

ئاسایشی هەرێمی فەڕه‌نسا دەڵێ، له ‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، 213 كۆچبه‌ریان له‌ ده‌ریای ئه‌لمانیش رزگاركردووه،‌ كه‌ لە رێگەی بەلەمی بچووکەوە هه‌وڵی گه‌یشتن به‌ بەریتانیایان داوه.

به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌رێمی ئه‌لمانش و ده‌ریای باكوور، له ‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ژماره‌یه‌ك به‌له‌م كه‌ ڕووبه‌ڕووی دۆخێكی سه‌خت ده‌بنه‌وه‌، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ رزگاركردنی سه‌رنشینانی سه‌ر ئه‌و به‌له‌مانه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌شتییه‌كی ئێشكگری هێزی ده‌ریایی نیشتیمانی، له‌ ماوه‌ی چوار ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی جیادا 82 كۆچبه‌ری رزگاركردووه‌، هاوكات لقی دۆنریكی دامه‌زراوه‌ی ڕزگاری ده‌ریایی نیشتیمانی، له‌ دوو ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی جیادا 76 كۆچبه‌ری دیكه‌یان رزگاركردووه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ لقی پۆڵۆن -سور – مێر 40 كۆچبه‌ری ڕزگاركردووه‌، هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌ 15 كۆچبه‌ری دیكه‌ له‌لایه‌ن كه‌شتییه‌كی نیشتمانی فەڕه‌نساوه‌ رزگاركراون.

پۆلیسی فەڕه‌نسا باسیان له‌وه‌شكردوه‌، دۆخی ته‌ندرووستی سه‌رجه‌م ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ باشه‌ و، پاش ڕزگاركردنیان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی پاراستنه‌وه‌، ده‌ستبه‌سه‌ركراون.

به‌ گوته‌ی ده‌سته‌ڵاتدارانی فەڕه‌نسا، له‌ هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، 15.400 كۆچبه‌ر هه‌وڵیانداوه‌ به‌ره‌و بەریتانیا كۆچ بكه‌ن، به‌هۆی سه‌ختی رێگاكه‌شیان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزاریه‌وه‌ رزگاركراون

___

لە ئەڵمانیا کوردێک ڕوو بەڕووی ھێرشێکی تیرۆرستی دەبێتەوە

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجامدا و کۆمیتەی بەڕێوەبەرییان هەڵبژارد

KDC

پرسەنامەیەک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW