KDC

سەندیکای پۆلیسی یەکگرتووی ئەڵمانیا لە بارەی کۆچبەرانی سەر سنووری پۆڵۆنیا داوایەکی
بەپەلە لە حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات

سەبارەت بە بەردەوامی لێشاوی کۆچبەران لە بیلاڕووسیاوە، سەرۆکی سەندیکای پۆلیسی ئەڵمانیا، داوای پشکنینی کاتی و رێگریکردن لە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران دەکات، کە حکوومەتی پۆڵۆنیا ڕێوشوێنی توندی گرتووەتەبەر بەرانبەر کۆچبەران.

هیکاتیگاتیس سەرۆکی سەندیکای پۆلیسی ئەڵمانیا، نامەیەکی ئاڕاستەی هۆرست زیهۆفەر، وەزیری نێخۆی ئەڵمانیا کردووە و، داوای کردووە پشکنینی کاتی بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە بەشێوەیەکی نایاسایی دەگەنە ئەڵمانیا بکرێت، کە لەمکاتەدا بەهۆی ڕێوشوێنەکانی پەتای کۆرۆنا و بەمەبستی پاراستنی کارمەندانی پۆلیس مەترسی تەندرووستی بۆ سەریان هەیە.

تیگاتس لە نامەکەدا، کە ڕۆژنامەی ڕۆژانەی بیلدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، هاتووە، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە سنوورەکە دەستگیرکراون، زۆر زیادیکردووە و، حکوومەتی ئەڵمانیا تەنیا دەتوانێت رێگری لە داڕمانی سنوورەکان بکات، وەک ئەوەی لە ساڵی 2015 ڕوویدابوو، ئەویش بە سەپاندنی کۆنتڕۆڵی سنوورداری کاتی.

گوتیشی: “هاوکارەکانمان ژیانیان مەترسی تەندرووستیان لەسەرە، چونکە ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا زۆر بەرزە، بەتایبەتی لە وڵاتانی کۆچبەرانی وەک (عێراق، سووریا، یەمەن، ئێران و ئەفغانستان)، کە زۆر بە دەگمەن لەلایەن دەستەڵاتەوە تۆمار دەکرێن.

جێی ئاماژەیە دەستەڵاتدارانی ویلایەتی براندنبێرگی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا، هەفتەی ڕابردوو، ڕایانگەیاند پێشبینی دەکەن لەم مانگەدا زیاتر لە 3000 کۆچبەر، کە زۆربەیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستن، تەنیا لە ڕێگەی بیلاڕووسەوە بێنە نێو ئەڵمانیاوە.

هەروەها لە مانگی پێنجی ئەم ساڵ، ئەلکسەندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕووسیا، لە بەرانبەر گەمارۆکانی یەکێتیی ئەورووپا، رایگەیاند، کە هیچ ڕێگریەکی لە بەرانبەر گەشتی پەنابەران بۆ پۆڵۆنیا و وڵاتانی دیکە ناکەن.

هەرچەندە وڵاتانی پۆڵۆنیا، لاتیفیا و لیتوانیا، ڕێوشوێنی توندی سنووریان کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە هەزاران پەنابەر سنوورەکانیان بەزاندووە.

سۆران حەسەن

___

نوێترین زانیاری لەسەر ڕزگارکردنی 14 پەنابەر

KDC

لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبووە

nusar1

پاریس:دیدار لەگەڵ نوێنەری هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنستیتوتی کورد

nusar1
KDC

FREE
VIEW