KDC

پاسەوانەکانی سنووری پۆڵەندی بە گازی فرمێسک ڕێژ پەنابەران ڕادەگرن


 
لە سنووری پۆڵەندا، کۆچبەران هەوڵیاندا لە سیمەکانی سەرسنوور بپەڕنەوە، بەڵام پاسەوانەکانی سنوور گازی فرمێسک ڕێژیان بەکارهێنا و پاساویان بۆ هێنایەوە بە “دزەکردنێکی توندوتیژ”، گوایە بەردیان  فڕێداوە .
 
بە گوتەی پاسەوانانی سنووری پۆڵەندا، گرووپێک لە کۆچبەران، کە چەندین هەفتەیە لە سنووری پۆڵەندا- بیلاڕووسیا گیریان خواردووە، هەوڵیانداوە لە نزیک گوندی ئوسنارز گۆرنی بەربەستی سنوورەکە بشکێنن، شەش کەس لەسەر سیمە سەرتاشراوەکە تەنکی داریان هەڵدابوو، دەستەڵات ڕۆژی چوارشەممە لە تویتەر ڕایگەیاند و ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە.
 
 
هەروەها ئەو کۆچبەرانە بەردیان بە رووی پاسەوانانی سنوور و سەربازەکان  هەڵدابوو، لە بەرانبەردا پاسەوانەکانی سنوور، گازی فرمێسک ڕێژیان بەکارهێناوە بۆ وەستاندنی کۆچبەران و، لە کۆتاییدا 16 کەسیان بە زۆر چوونە نێو خاکی پۆڵەنداوە، بەڵام پاڵیان پێوەنان و گەڕاندنیانەوە بۆ ئەودیو سنوور.
 
حکومەت لە وارشەو  حاکمی بیلاروسی ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ تۆمەتبار دەکات بەوەی کە کۆچبەرانی ناوچە قەیراناویەکان بە فۆرمێکیڕێکوپێکەوە هێنایە سنووری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لوکاشینکۆ لەکۆتایی مانگی ئایاردا ڕایگەیاند کە مینسک چیتر ڕێگە نادات کۆچبەرانبەردەوام بن لە گەشتەکەیان بۆ ئەوروپا لە بەرامبەر توندکردنی سزاکانی ڕۆژئاوا دژ بە کۆماری سۆڤیەتی پێشوو.
 
چارەنووسی ئەو گروپە کۆچبەرانە، کە لە مانگی ئابەوە لە دارستانێکی نزیک ئوسنارز گۆرنی لە بەرەی بیلاروسیی سنوورەکە چادریانهەڵداوە، جەماوەری پۆڵەندیان زۆر گواستوەوە ئەو زانیاریانەی کە پاسەوانی سنوورەکە دابینی کردوون بە شێوەیەکی سەربەخۆناسەلمێنرێت، چونکە پۆڵەندا لە هەرێمی سنوورەکە باری نائاسایی ڕاگەیاند ڕێگە بە ڕۆژنامەنووسان و هاوکاران نادرێت .

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خاتوو بێریڤان دەکات

nusar1

بەریتانیا: یاری کۆتایی تیپی تۆپی پێی کوردانی نیوکاسڵ بەڕێوەدەچێت

nusar1

فەڕەنسا ڕێ بە چالاکوانان نادات ،خواردن و خواردنەوە بە کۆچبەران بدەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW