وەزارەتی کاروباری سەرسنوور ڕایگەیاندووە کە یەکەم جارە ڕێژەیەکی بەرچاوی کۆچبەران ڕوو لە وڵاتەکەیان بکەن. لەسەرەتای ساڵی 2021 هەتاکوو کۆتایی مانگی سێپتەمبەر 1.7 میلیۆن کۆچبەر هاتوونەتە وڵاتەیەکگرتووەکان و زۆربەی کۆچبەران لەسەر سنووری مێکسیک هاتوون. لەو ڕێژەییە 145 هەزار منداڵن و لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکە هاتووە کە سەرەوەی یەک میلۆن کۆچبەر دیپۆرتی مێکسیک و ئەو وڵاتانەی لێی هاتوون کراون.