KDC

سوید پەنابەرێکی ساختەکار دەداتە دادگا

دادگاییکردنی پەنابەرێکی عەرەبی دانیشتووی سوید، کە ماوەی چەند ساڵێکە خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی تێکدەشکێنێت، لە 9ی مانگی دابێت دەست پێدەکات، کە چەندین بەڵگەی لەسەر ئاشکرا کراوە لەسەر کارە ساختەکارییەکانی.

بەپێی ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی سوید، پەنابەرێکی عەرەب بەناوی ئەبو ئەحمەدی سەر بە شارەوانی سیگتونا، لە مێژە گەورە بووە و گوایە بە سەختی نەخۆشە، لەگەڵ ئەوەشدا دەستەڵاتدارانی لێهاتوو گومانیان لە ساختەکارییەکانی هەبوو بۆ یارمەتیدان و، تاوانبارکردنی ئەو و ژمارەیەک لە یاریدەدەرەکانی بە ساختەکاری هەژمارکران.

بۆ چەندین ساڵ، پیاوەکە بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە بۆ ماوەی 20 کاتژمێر لە رۆژدا پێویستی بە یارمەتی هەیە، بەڵام بەپێی ئەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵی، ئەوەیە ئەو کەسە نەخۆش نەبووە، بەپێی چەند شایەتییەکی بەڵگەی وێنە و ڤیدیۆ، کە لەلایەن پۆلیسەوە لە نێو مۆبایلەکەیدا دۆزراونەتەوە.

کۆمپانیای چاودێری کە کاری بۆ تۆمەتبارەکە کردووە، لەلایەن کەسوکاری ئەندامانی خێزانەکەیەوە بووە، لە نێوان ساڵانی 2011 و 2020دا 18 ملیۆن کرۆنی سویدی لە دەستەڵاتدارانی سوید وەرگرتووە.

دواتر دەرکەوت کە ئەو پیاوە ماوەیەکی زۆر لە دەرەوەی سوید ماوەتەوە و، بەردەوام بووە لە وەرگرتنی هاوکاری خۆی و یاریدەدەرەکانی، کە بەردەوامبوون لە وەرگرتنی مووچەکانیان، لە کاتێکدا لە شوێنێکی دیکە کاریان کردووە.

وردەکاری ڕاپۆرتەکەی پۆلیس

بەپێی ڕاپۆرتەکەی پۆلیس، لەکاتی گەڕانی ماڵی ئەبو ئەحمەددا، ئەفسەرانی پۆلیس تێبینیان کردووە، کە چۆن ئەو پیاوە بە تەنیا بەبێ هاوکاری لەسەر جێگاکە دانیشتووە.

هەروەها دەرکەوت کە ئەبو ئەحمەد بە شێوەیەکی بەردەوام، بەبێ یاریدەدەر گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە، هاوکات لە ڕێگەی لێدوانەکانی بانکی و زانیاری گەشتەکانەوە، لێکۆڵەرەوەکان توانیان بیسەلمێنن کە ئەو بۆ ماوەیەکی درێژ لە ئوردن ژیاوە.

پۆلیس ڕوونیکردەوە، کە لەکاتی گەڕان بەدوای ماڵەکەدا، جانتایەکی ڕەش و پاسپۆرتی ئوردنی بەنهێنی لەلایەن ئەبو ئەحمەدەوە شاردرابووەوە، دۆزرایەوە و پۆلیس چەندین مۆری لە چەند وڵاتێکی عەرەبی لە ساڵی 2015 تا 2019 ئاشکراکردووە.

هەروەها جانتاکە مۆڵەتی شۆفێری ئوردنی و زانیاری بۆ دوو ئەکاونتی بانکی لە ئوردن و، هەروەها بڕی 250 هەزار کرۆن و 2400 دیناری ئوردنی و بەڵگەنامەیەکی یاسایی ڕێکخستنی هەڵوەشاندنەوەی فرۆشتنی چێشتخانەیەک لە ئوردن تێدابووە.

لە مانگی شوباتی 2017 ئەبو ئەحمەد ئوتۆمبێلێکی جۆری ڤۆڵڤۆv70ی کڕیوە.

بەپێی ئەو تۆمەتە، ئەو تاوانە بە تاوانێکی جدی و بەسوود و ساختەکارییەکی جدی و تاوانێکی پڕ لە پارە شوشتن پۆلێن کراوە.

بڕیارە دادگاییەکە لە 9ی تشرینی دووەمەوە دەست پێ بکات

___

ماکرۆن: فەڕەنسا لە یارمەتیدانی عێراق بەردەوام دەبێت

KDC

ئۆکرانیا: دوای گەمارۆیەکی درێژ دەیان هاوڵاتی کارگەی ئەزۆڤستاڵ لە ماریۆپۆل بەجێدەهێڵن

nusar1

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەیەکی فراوانی ڕێکخست

nusar1
KDC

FREE
VIEW