KDC

31 پەنابەری عێراقی لە بارهەڵگردا دەدۆزرێنەوە

پۆلیسی ئەڵمانیا 31 عێراقی لە نزیک سنووری ئەڵمانیا و پۆڵەندا و لە ویلایەتی مێکلنبورگ-ڤۆرپۆمەرن دۆزییەوە، کە لە نێو بارهەڵگرێکدا بوون و دەستگیرکران، پۆلیس ڕۆژی شەممە (23ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، کە کۆچبەرەکان، دوو ئافرەت، 19 پیاو و 10 منداڵ بوون و تەندرووستییان باش نییە.

پۆلیسی ئەڵمانیا راپۆرتیداوە، کە منداڵەکان پێڵاوی تەڕیان لە پێدابووە، هاوکات قاچی منداڵەکان بە ئەلۆمینیۆم پێچرابوونەوە، کە لە ئەنجامدا بریندار ببوون.

بەپێی لێدوانی پۆلیس ئەو پەنابەرانە گەیەندراونەتە بنکەی پۆلیسی پاسڤالک.

بارهەڵگرە پۆڵەندییەکە لە بلانکنسی ناوچەی ڤۆرپۆمەرن-گریفسوالدی بەزاندووە و بەیانی ڕۆژی شەممە لە لایەن پۆلیسی فیدڕاڵی شارۆچکەی بۆک ڕاگیراوە، شۆفێری بارهەڵگری تەمەن 34 ساڵە و دەستگیرکراوە.

___

یۆنان: بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران دیواریی ئاسنی درووست دەکات

KDC

بەریتانیا لە ماوەی دووهەفتەی داهاتوو دەست بەدیپۆرتکردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا دەکات

nusar1

کۆنفدراسیۆن پەیامێک ئاڕاستەی کوردانی دیاسپۆرا دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW