KDC

ئافرەتانی پۆلۆندا بەرگری لە کۆچبەران دەکەن

سۆران حەسەن …
دوێنێ شەممە نزیکەیی سەد ئافرەتی چالاکوانی مەدەنی ،دایکانی پۆلۆندا لە نزیک سنوری نێوان پۆلەندا و بیلاروسیا بۆ بەرگری لە کۆچبەران خۆپیشاندانیان لە دژ بڕیاری حکومەتی وڵاتەکەیان کەبەتوندکردنی سنورەکان و دیپۆرتکردنەویان بۆ بیلاروسیا کرد
خۆپیشاندەران داوایان لە حکوموتی کرد کە سیاسەتی توند کردنی سنورەکان هەڵبگرێت بۆئەوەی کۆچبەران یارمەتیە مرۆییەکانیان وەربگرن و پۆلیسی ولاتەکەیان تۆمتبارەکرد بە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران بۆ بیلا روسیا کە لە نێویاندا ئافرەت و منداڵ هەن

هەرلەم بارەوە ئاژانسی هەواڵەکان بڵاویان کرددوە
نزیکەی 100 دایکی پۆڵەندی ڕۆژی شەممە لە نزیک سنووری بیلاروسیا ڕێپێوانیان کرد و دروشمی “شەرمەزارییە” و “هیچ کەسێک نایاساییەنیە” بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران، کە هەوڵیاندا بچنە ناو یەکێتی ئەوروپاوە

هەرلەم بارەوە ڕێکخراوی چالاکوانی رووداو (الحدث) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند :-ناتوانین بەبێدەنگی دانیشین کاتێک منداڵانن ڕۆژانە لە دارستانە سارد و تەڕ و تاریکەکانی پۆڵەندا بەسەر دەبەن بەبێ ئاو و خواردن و بێ لانەن

هەزاران کۆچبەر کە زۆربەیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، لە مانگی ئابەوە هەوڵیانداوە سنوورەکە ببەزێنن لە جوڵەیەکدا کە گومانەکانی یەکێتی ئەوروپا بیلاروس لەپشتەوەیە لەبەرامبەر سزاکانی ئەوروپادا

خۆپیشاندەران لافیتەی “سنووری مەرگ” و “لە خودا بترسن نەک لە پەنابەران” هەڵگرتبوو،داوایان لە حکومەت کرد قەدەغەی سنورەکان هەڵبگرێت بۆ ئەوەی کۆچبەران هاوکاری مرۆیی وەربگرن هەروەها پۆلیسی سنوورەکەیان تۆمەتبارکردووە بەوەی کۆچبەران ناچار دەکەن بگەڕێنەوە بۆ جەنگەڵەکان سنوری بیلاروسیا
لە بەرامبەردا پۆلیسی پۆلەندا هەزاران سەربازی لە سنورەکان کۆکردۆتەوە و پەرژینێکی دڕکاوی تۆکمەیان داناوە ڕێگا نادەن چالاکوانان و ڕۆژنامە نوسان و یارمەتی مرۆیی بە کۆچبەران بگات

جێی ئاماژەیە لەمانگی پێنجی ئەم ساڵ ئەلکسەندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بلاروسیا
لەبەرامبەر گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند : هیچ ڕێگریەکی لە بەرامبەر گەشتی پەنابەران بۆ پۆلۆنیاو وڵاتانی تر ناکەین
هەرچەندە وڵاتانی پۆلۆنیا ،لاتیفیا و لیتوانیا ڕێوشوێنی توندی سنوریان کردووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهەزاران پەنابەر سنورەکانیان بەزاندووە

سەرچاوە:-
France24

___

ئەڵمانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری راینە دامەزرا

nusar1

ڕووسیا ئاماری زیانەکانی شەڕی ئۆکرانیا بڵاودەکاتەوە

nusar1

هەولێر: نوسەر و ڕۆژنامەنووس پرۆفیسۆر ئازاد عوبێد کۆچی دوایی کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW