KDC

بۆ رێگری لە کۆچبەران، یۆنان کامرێرا و رادار دادەنێت

حكوومه‌تی یۆنان بۆ ڕێگریکرتن له‌ كۆچی نایاسایی و درووست بوونی لێشا و له‌ توركیاوه‌، خاڵه‌ سنووریه‌كانی به‌ ڕادار و كامێره‌ چاودێری ده‌كات.

له‌ ڕۆژی هه‌ینییه‌وه‌ حكوومه‌تی یۆنان، ڕادار و كامێره‌ی چاودێری ده‌ستبه‌كار كردووە بۆ چاودێری كردنی خاڵه‌ سنووریه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ توركیا، ئەوەش بۆ ڕێگریکرتن له‌ كۆچی نایاسایی و ئه‌گه‌ری درووست بوونی لێشاو له‌ توركیاوه‌ بۆ یۆنان.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی حكوومه‌تی یۆنان، ته‌واوی خاڵه‌ سنووریه‌كانی وشكانی نێوان توركیا و یۆنان، به‌ كامێره‌ی چاودێری و ڕادار چاودێری ده‌كرێن و، هه‌ر ڕادار و كامێره‌یه‌ك ده‌توانێت به‌ درێژایی 15 كیلۆمه‌تر زانیاری بدات به‌ 4 سه‌نته‌ری جیاوازی چاوده‌ڕی خاڵه‌ سنووریه‌كانی ئێڤرۆس .

له‌ ناوچه‌ی سوفلی، دیدیمۆتیخۆ، ئۆرێستیادا، تیخێرۆ ،فێرێس، ئالێكساندروپۆلی، سه‌نته‌ری چاودێریكردنی خاڵه‌ سنووریه‌كان دانراون، تا هه‌ر كاتێك كۆچبه‌ری نایاسایی سنووره‌كانی یۆنان ببه‌زێنێت، سه‌رباز و پۆلیس ئاگادار بكرێنه‌وه‌.

ئه‌م كامێره‌ و ڕادارانه‌ 24 كاتژمێڕ كار ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت له‌ شه‌ویشدا زانیاری به‌ به‌رپرسانی خاڵه‌ سنووریه‌كان دەدەن، وه‌ك له‌ میدیاكانی یۆنان باس ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری كاتێخاكی له‌ ئه‌سینا، ده‌توانێت ئه‌و زانیاریانه‌ بزانێت كه‌ له‌سه‌ر سنووری وشكانی یۆنان و توركیا رووده‌ده‌ن، واته‌ كاتێخاكیش ده‌توانێت ته‌واوی گرته‌ ڤیدیۆكان ببینێت، چی له‌ سه‌ر سنووره‌كان ڕووده‌ده‌ن.

___

میلیشیایەكی عێراقی بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکەی هەولێر راگەیاند

KDC

ئەڵمانیا:ناوەندی ئیسلامی هامبۆرگ ی سزادا

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویج ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ئەو وڵاتە دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW