KDC

سوورییەکان زۆرینەی پارێزگایەکی سوید پێکدەهێنن و ئەو وڵاتەش بە هێزی کاریان ناو دەبات

سووریەکان بوون بە گەورەترین گرووپی لە دایکبووی پارێزگای سورملاند، کە لە بنەڕەتدا خەڵکانی ئەو شارە فینلەندییەکان پێکیان هێنابوو.

ژمارەیەک لە دانیشتوانی ئیسکیلستۆنا هەوڵیاندا پێشبینی ئەوە بکەن کە کێ گەورەترین گرووپی خەڵکی لە دایکبووی بیانی بووە، زۆرێک پێشبینیان دەکرد کە گرووپەکە سۆماڵییە، فینلاندی، یا عێراقی بن، بۆیە سەرسام بوون بەوەی کە سوورییەکان بوونەتە گەورەترین گرووپ، بەپێی ڕاپۆرتێک کە ئەمیر ئەلحەسون و کاترینا والسترۆم بۆ ڕادیۆی سوید ئامادەیان کردووە.

شەڕی سووریا کە لە ساڵی 2011ەوە دەستی پێکرد و بەردەوامە، هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ قەیرانی پەنابەرێتی لە پاییزی 2015دا، کە زیاتر لە 160 هەزار کەس لە سوید داوای مافی پەنابەرییان کرد، ئەوەش ڕەنگدانەوەی لەسەر ئاماری دانیشتوانی سورملاند هەبوو.

لوسی ڕیاد لە ئەنجوومەنی پارێزگا وتی: “فینلەندییەکان لە ساڵانی 1960 و گرێبەستەکانی دواتر وەک کۆچبەرێکی کرێکار هاتنە سوید، لە کاتێکدا سوورییەکان لە ماوەی کەمدا بەهۆی شەڕەوە هاتن”.

گوتیشی: “سووریەکان لە تەمەنی کەمتردا لە فینلەندییەکان هاتنە سوید، بۆیە ئێمە لە داهاتوودا بە هێزی کارێکی گرنگی دەزانین”.

___

بەهۆی شەڕی نێوان کۆچبەران لە بۆسنا کەسێک دەکوژرێت

nusar1

شارێکی ئیتالیا پرۆژەیەک بەناوی Homeway پێشکەشی پەنابەران دەکات

nusar1

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بۆ خوشک و برا کریستیانەکان

KDC
KDC

FREE
VIEW